پۆلێکی دیکه له‌لاوانی نیشتمانپه‌روه‌ری کورد که بۆ تێکۆشانی سیاسی ڕیزه‌کانی حیزبی دێموکراتی کوردستانیان هه‌ڵبژاردوه، دوای بڕینی ده‌وره‌ی سه‌ره‌تایی سیاسی‌و نیزامی به‌رگی پێشمه‌رگایه‌تییان پۆشی.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد، فێرگه‌ی سیاسیی نیزامیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان به‌بۆنه‌ی کۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٣ ی فێرگه ڕێوره‌سمێکی پێکهێناو له‌و رێوڕه‌سمه‌دا شانازیی پێشمه‌رگه‌بوونی به پۆلێکی دیکه له‌لاوانی کوردستان به‌خشی.
له‌و ڕێوڕه‌سمه‌دا که ڕۆژی دووشه‌ممه، ١٣ ی ڕهزبهرو به به‌شداریی ده‌یان که‌س له کادرو پێشمه‌رگه‌کانی حیزب‌و به‌شدارانی ده‌وره‌ی ٢١٣ به‌ڕێوه‌چوو، محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان، به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزب وتارێکی پێشکێش کرد.
محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان له قسه‌کانیدا وێڕای پیرۆزبایی کۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٣ له به‌شدارانی ئه‌و ده‌وره‌یه باسی له دۆخی سیاسیی کوردستان‌و خه‌باتی ئێستای حیزبی دێموکڕاتی کوردستان کرد‌و به تیشک خستنه سه‌ر گوتاری ڕۆژهه‌ڵات مێحوه‌ری له‌لایه‌ن حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و به‌کرده‌یی کردنی ئه‌و گوتاره‌و هه‌روه‌ها به‌رجه‌سته‌بوونی کار‌و چالاکیی پارێزه‌رانی ڕۆژهه‌ڵات؛ سیاسهتو بنه‌ما فکرییه نوێیه‌کانی حیزب بۆ خهباتو تێکۆشان له کوردستانی شی کرده‌وه.
به‌رپرسی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزب به ئاماژه به حزووری به‌رچاوو چالاکانه‌ی پێشمه‌رگه‌کانی حیزب له‌مساڵ له نێوخۆی کوردستان له شاره‌کانی سه‌رده‌شت، ڕه‌به‌ت، بانه، شنۆ و پیرانشار گوتی، حزووری گه‌رموگوڕی پێشمه‌رگه‌کان له نێو خهڵکو ئاماده‌ییان له ناوچه سنوورییه‌کانی کوردستان هیواو هۆمێدی له نێودڵی خه‌ڵکی کوردستاندا گهشاندۆتهوهو ئه‌وه‌ش ئه‌رکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر شانی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان‌و پێشمه‌رگه‌کانی ئه‌و حیزبه.
محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا باسی پێناسه‌ی پێشمه‌رگه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی پێشمه‌رگه له قۆناغی نوێی خه‌باتی حیزبی دێموکڕاتی کرد‌و، له درێژه‌ی باسه‌که‌یدا به ئاماژه به ڕۆڵی قهیرانخوڵقێنیو ئاژاوه‌گێڕیی کۆماری ئیسلامی له کاروباری وڵاتانی ناوچه، باسی له‌وه کرد که کۆماری ئیسلامی له‌و ڕێگه‌یه‌وه سه‌رنجه‌کان له سه‌ر قه‌یرانی نێوخۆیی وڵات‌و کێشه‌و خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌و وڵاته لاده‌با.
دوای قسه‌کانی محه‌ممه‌د شه‌هره‌وان، په‌یامی فێرکاریی فێرگه له‌لایه‌ن خالید حه‌سه‌نخاڵی، یه‌کێک له ڕاهێنه‌رانی فێرگه‌ی سیاسی نیزامیی حیزب خوێندرایه‌وه‌و خوێندنه‌وه‌ی په‌یامی به‌شدارانی ده‌وره‌ی ٢١٣ له‌لایه‌ن مسته‌فا فهقێو پێشکێش‌کردنی دوو گۆرانی له‌لایه‌ن سۆراب کهوسهریو سامان محیه‌ددینی چه‌ند بڕگه‌ی دیکه‌ی ئه‌و ڕێوڕه‌سمه بوون.
ڕێوڕه‌سمی کۆتایی ده‌وره‌ی ٢١٣ ی سه‌ره‌تایی پێشمه‌رگه به پێدانی خه‌ڵات به‌سه‌ر سه‌رکه‌وتووانی ده‌وره‌که کۆتایی پێهات.