چوار لاوی شنۆیی لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ئهو شارهوه دهسبهسهر کران.
بهپێی ڕاپۆرتی پهیامنێری کوردستانو کورد رۆژی یەک شەممه١٢ی ڕەزبەر، چوارکەس خەڵکی ناوچەی شنۆ له لایان ئیدارەی ئیتلاعاتی ریژیم لەو شارە دەستبەسەر کران. ئەو چوار کەسە به ناوەکانی مەسعوود ئالانی، ئەمیر ئەحمەدی، مووسا ئیسماعیلیو سەلیم وەیسی لە گەڕەکی سەیدابات دەسبەسەر کراونو تا ئێستا هۆی دەسبەسەرکرانی ئەو کەسانە ڕوون نەکراوەتەوە.
بهپێی ئهو ڕاپۆرته پێ دەچێ دەسبەسەرکردنی ئەم کەسانە ئەویش لە گەڕەکی سەیدابات هۆیەکی تایبەتی لە پشت نەبێ و تەنیا بۆ چاوترسێنکردنی لاوانی ناوچەی شنۆ بە تایبەتی ئەو گەڕەکەی شار بێ کە لەم دوایانە دا پێشوازییەکی گەرمیان لە پێشمەرگەکانی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە کاتی چوونیان بۆ نێو شاری شنۆ و گەڕەکی سەیداباتدا کردبوو.