کۆنفرانسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات به‌ڕێوه‌چوو.
کۆنفرانسی گشتیی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات ڕۆژی شەممە، ١١ ی ڕه‌زبه‌ر بە بەشداریی نوێنەرانی چەندین وڵاتی ئورووپایی‌و هەروەها دەستەی بەرێوەبەری ئەو ڕێکخراوەیە دەستی بە کارەکانی خۆی کرد.
دوای ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌کانی کۆنفڕانس له‌لایه‌ن شەهین زادئەحمەد، وەک بەڕێوەبەری کۆنفرانس‌و کردنه‌وه‌ی کۆنفڕانس به قسه‌کانی خاتوو ماپەرە قەرەگۆلی، وەک یەکێک لە ئەندامانی دێرینی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان؛ خاتوو گوڵاڵە شەرەفکەندی، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بە نوێنەرایەتی حیزب لەو کۆنفرانسه‌دا په‌یامێکی پێشکێش کرد.
خاتوو گوڵاڵە له په‌یامه‌که‌یدا وێرای پیرۆزبایی کردن، پێداگری له‌سه‌ر پشتیوانیی حیزبی دێموکراتی له یەکیەتیی ژنان کرد‌و تیشکی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی کە یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان هێزیکی مەعنەوی‌و پتەو بووە کە جیا لە خەبات بۆ مافەکانی خۆیان، لە بواری نەتەوەیی‌و نیشتمانپەروەریشدا هەنگاوی بەجێ و هەڵوێستی کوردانەیان بووه.
پێشکێش‌کردنی پەیامی بەڕیوەبەریی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە لایەن خاتوو مەحبووبە ڕەحیمی، بەرپرسی یەکیه‌تیی ژنان لە نۆروێژ؛ پەیامی کۆمیتەی حیزبی دیموکراتی کوردستان لە نۆروێژ لە لایەن ئەسعەد خزری، بەرپرسی کۆمیتەی نۆروێژ‌و، هەروەها خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی کار و چالاکی و ئەرکەکانی ئەو ڕێکخراوەیەوە لە لایەن خاتوو شوعلە قادری، بەرپرسی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دیکه‌ی کاری ئه‌و کۆنفڕانسه بوون.
له بڕگه‌کانی دیکه‌ی ئه‌و کۆنفڕانسه‌دا له‌لایه‌ن به‌شدارانی کۆنفڕانسه‌وه قسه له‌سه‌ر ڕاپۆرتی کار‌و چالاکییەکانی ئەو ڕێکخراوەیەو هه‌روه‌ها ئاییننامەی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی وڵات کراو؛ دوای په‌سندکرانه‌وه‌ی ئه‌و ئاییننامهیهو له دوایین بەشی کاری ئەو کۆنفرانسەدا کۆمیتەیهکی بەرێوەبەریی نوێ بۆ ڕێکخراوی یەکیەتیی ژنانی دێموکراتی کوردستان لە دەرەوەی ولات هه‌ڵبژێردرا.