پاش تێپه‌ڕینی ٥ ساڵ به‌سه‌ر قهیرانو شه‌ڕی نێوخۆیی له سووریه‌دا، یوونیسێف، سندووقی منداڵانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به بڵاو ردنه‌وه‌ی ئامارامارکی نوێ ئاشكرای كردووه كه ئه‌م قه‌یرانه ژیانی چه‌ندین میلیۆن منداڵی سووری وێڕای بنه‌ماڵه‌كانیان فه‌وتاندوه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته تا ئێستا پتر له ٢٢٠ هه‌زار كه‌س له شه‌ری نێوخۆیی سووریه‌دا گیانیان له ده‌ست داوه و چه‌ند هێندی ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش بریندار بوون. ٧ میلیۆن‌و ٦٠٠ هه‌زار كه‌سیش له وڵاته‌كه‌ی خۆیان كه ئێستا به ته‌واوی كاول بووه ته‌وه‌للا بوون‌و به ناچار ده‌ستیان له ماڵ و حاڵی خۆیان هه‌ڵگرتووه‌و ئاواره بوون، هه‌روه‌ها پتر له ٤ میلیۆن په‌نابه‌ری سووریی دیكه‌ش په‌نایان بۆ وڵاتانی توركیه، لوبنان، ئۆردۆن، عێراق و میسر بردووه.
به‌پێی ئه‌م ئاماره٢ میلیۆن و ٧٠٠ هه‌زار منداڵی سووری له قوتابخانه دابڕاون‌و له هه‌ر ٤ قوتابخانه‌ی سووریه، یه‌كێكیان وێران بووه یان وه‌ك بنکه‌ی نیزامی كه‌ڵكی لێ وه‌رده‌گرن.
ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پێشبینی ده‌كا كه وه‌نه‌وه‌ی داهاتووی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌روا له ده‌رس خوێندن بێبه‌ش بن‌و زۆربه‌ی منداڵانی سووری هیچكات ناتوانن ڕوو له قوتابخانه بكه‌ن.
له‌م ڕاپۆرته‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه له هه‌ر 3 نه‌خۆشخانه‌ی سووریه ده‌رکی دوویان داخراوه‌و چۆل بوون‌و؛ له هه‌ر 2 پزیشك، یه‌كیان وڵاتی به‌جێ هێشتووه و پتر له سه‌دی ٨٢ ی حه‌شیمه‌تی ئه‌م وڵاته له ژێر هێڵی هه‌ژاریدا ده‌ژین.