سایتی “سه‌حام نیووز” سه‌ر به مێهدی كه‌ڕووبی باسی له ئه‌گه‌ری عه‌مه‌لیاتی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی به هاوئاهه‌نگیی ئه‌رته‌شی ڕووسیه و حیزبوڵڵای لوبنان له سووریه كردووه.
به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته پاش گواستنه‌وه‌ی كه‌رسته‌كانی ئه‌رته‌شی ڕووسیه بۆ چه‌ند پایه‌گایه‌ك له باكووری سووریه‌و ده‌سپێكی هێرشی هه‌وایی له‌م وڵاته به‌دژی دژبه‌ران، هێزه ئاماده‌كانی سپای پاسداران خۆیان بۆ په‌لاماری نوێ بۆسه‌ر دژبه‌رانی ئه‌سه‌د ته‌یار ده‌كه‌ن.
له درێژه‌ی ڕاپۆرتی ئه‌م سایته‌دا هاتووه كه 3 گوردان له هێزه‌كانی یه‌گانی سابیرینی سپا له ژێر فه‌رمانده‌یی كه‌سێك به ناوی “سه‌ید مورته‌زا میریان” وێڕای ١٥٠٠ ئه‌ندامی تایبه‌تی حیزبوڵڵای لوبنان له ماوه‌ی 3 ڕۆژی ڕابردوودا چوونه‌ته نێو ده‌مێشق،و چاوه‌ڕێی ڕاگه‌یه‌ندرانی فه‌رمانی ده‌سپێكی عه‌مه‌لیاتن.
هه‌ر به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته، تاوتوێ كردنی عه‌مه‌لیاتی وشكانیی هێزه‌كانی سووریه به هاوڕێیه‌تیی ڕووسیه له باكووری سووریه ده‌ریده‌خا كه ئه‌وله‌ڤیه‌ته‌كانی تاران ده‌مێشق هاوشێوه‌ی ئه‌وڵه‌ڤییه‌ته‌كانی ڕووسیه‌یه‌و، له ئێستادا خه‌ریكی جێبه‌جێ كردنی یارمه‌تی و ئاماده‌ییه مه‌یدانی ـ لۆجێستیكییه‌كان بۆ ده‌سپێكی گه‌وره‌ترین عه‌مه‌لیاتی نیزامین، له‌م عه‌مه‌لیاته‌دا حیزبوڵڵای لوبنان‌و ئه‌رته‌شی سووریه به‌شدار ده‌بن.
ئامانج له قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م عه‌مه‌لیاته، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ناوچه‌ی “سه‌هل ئه‌لغاب”ه كه له نزیك “حه‌ما” تا ده‌وروبه‌ری ئه‌دله‌ب درێژه‌ی هه‌یه. هه‌روه‌ها ئه‌ستاندنه‌وه‌ی شاره‌كانی “جه‌سرئه‌لشوغور”، “اریحا” و ده‌وروبه‌ری ئه‌م دوو شاره، له ده‌ستووری كاری هێزه‌كانی سووریه، ئێران و لوبنان دایه