هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان سێ دیپلۆمی فه‌خریی فستیڤاڵی “فۆتۆ ئاوارد”ی ئه‌مریکای وه‌ده‌ستهێنا.
مه‌نسوور محه‌ممه‌دی، فۆتۆگرافی خه‌ڵکی مه‌هاباد له به‌شی پڕۆفیشناڵو پێشبڕکێی ئه‌و فستیڤاڵه‌دا تابلۆ هونه‌رییه‌کانی پیشان دران‌و توانی سه‌رنجی لێژنه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ لای خۆی ڕابکێشێ.
له‌و خوله‌ی فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فۆتۆ ئاواردی ئه‌مریکادا ١٧ هه‌زارو ٨٢٤ وێنه‌ی فۆتۆگراف له ١٣٠ وڵاتی جیهان به‌شدار بوون. ئه‌و فستیڤاڵه هه‌موو ساڵێ له دوو به‌شی ئاماتۆڕو پڕۆفیشناڵدا به‌ڕێوه دهچێو مه‌به‌ست له فستیڤاڵه‌که‌ش ناساندنی گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وته‌کانی هونه‌ری فۆتۆگرافی له جیهانه.
مه‌نسوور محه‌ممه‌دی ساڵی ڕابردووش به‌شداریی له فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی فۆتۆی “لوسی ئاوارد”ی ئه‌مریکادا کردبوو و توانیبووی دیپلۆمی فه‌خریی ئه‌و فستیڤاڵه وه‌ده‌ست بێنێ. ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ست و په‌نجه ڕه‌نگینه‌ی کورد هه‌روه‌ها توانیویه‌تی میدالیای زیوی ئه‌نجومه‌نی وێنه‌گرانی ئه‌مریکا (PSA) له فستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تیی ئۆسلۆڤۆنی بباته‌وه‌و دیپلۆمی شانازیی فستیڤاڵی سه‌فه‌ری ئه‌مریکاش ده‌سته‌به‌ر بکا.
مه‌نسوور محه‌ممه‌دی ٣٩ ساڵی ته‌مه‌نه و بڕوانامه‌ی ماسته‌ر له به‌شی گڕافیک له زانکۆی هونه‌ره جوانه‌کان هه‌یه. ئه‌و جیا له‌و خه‌ڵاتانه‌ی باسیان کرا، زۆر سه‌رکه‌وتنی هونه‌ریی دیکه‌شی له کارنامه‌ی هونه‌ریی خۆیدا هه‌یه. ئه‌و که به ٤ فۆتۆ به‌شداریی له‌و فستیڤاڵه‌دا کردبوو، سێ فۆتۆی که له سروشتی ناوچه‌ی مه‌هاباد له زستان، نانکردنی ژنانی گوندنیشن ئاژه‌ڵداری له کوێستانه‌کانی داڵانپه‌ڕ گرتبووی، توانی سێ دیپلۆمی فه‌خریی ئه‌و فستیڤاڵه ببه‌نه‌وه. مه‌نسوور محه‌ممه‌دی تا ئێستا ٢٠ پیشانگای وێنه‌ی تایبه‌تی و به گرووپی له نێوخۆی ئێران و وڵاتانی دیکه کردۆته‌وه.
خه‌ڵاته هونه‌رییه‌کانی فستیڤاڵی “فۆتۆ ئاوارد”ی ئه‌مریکا ڕۆژی شه‌ممه‌ی ئه‌م حه‌وتوویه ڕاگه‌یه‌ندرا.