به‌هۆی په‌لاماری چه‌ند شارلاتانی چه‌قۆکێش له نه‌غه‌ده ڕێوڕه‌سمی ماڵی به‌ساڵاچووان له‌و شاره ڕاگیراو هه‌ڵوه‌شا.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له نه‌غه‌ده به پێی ڕاگه‌یه‌ندراوی پێشتر خانه‌ی ساڵمه‌ندانی شاری نه‌غه‌ده بڕیار بوو ڕۆژی هه‌ینیی ڕێوڕه‌سمێك له ناوه‌ندی حه‌وت كانیی ئه‌م شاره به‌ڕێوه ببا، مه‌به‌ست له ریوڕهسمهکهش ڕێزلێنان له به‌ساڵاچووانی شاره‌که بووه، به‌ڵام هه‌ر له سه‌ره‌تای ڕێوڕه‌سمه‌كه به‌هۆی گێره‌شێوێنی کۆمه‌ڵێک توندڕه‌وی ئازه‌ری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌مینداری خانه‌ی ساڵمه‌ندان بڕیاری به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمێك له حه‌وت كانیی ئه‌م شاره‌و به سپانسهریی شیركه‌تی “هه‌نگوینی كوردستان” ڕاگه‌یه‌ندرا، ئه‌م شیركه‌ته‌ش بنێری خۆی له شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌كه‌ی هه‌ڵواسیبوو.
ئه‌م ڕێوڕه‌سمه خه‌ریک بوو ده‌گیراو بهرپرسانو کارگێڕانی ڕیوڕه‌سمه‌که له حاڵی گواستنه‌وه‌ی به‌ساڵاچووانی به‌شدار بۆ شوێنی ڕێوڕه‌سمه‌كه بوون كه هێندێك چه‌قۆكێشی نه‌ناسراو هێرشیان كرده‌سه‌ر شوێنی ڕێوڕهسمهكهو له پێش چاوی هێزه‌كانی ئینتزامی بنێری ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌یان دادڕ دادڕ کرد‌و بوونه هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خێرای ئه‌م ڕێوڕه‌سمه.
چالاكانی مه‌ده‌نیی كورد له شاری نه‌غده وێڕای ڕه‌خنه‌گرتن له كاربه‌ده‌ستان ده‌ڵێن، كاربه‌ده‌ستانی پێوه‌ندیدار له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ تێکدانی ئه‌م ڕێوڕه‌سمه‌دا هه‌ڵوێستی جیددی‌یان نه‌گرتووه‌و به‌به‌رچاوی ئه‌وان کۆمه‌ڵه که‌سێک که کێشه له نێوان دوو نه‌ته‌وه‌ی کورد‌و ئازه‌ریدا ده‌نێنه‌وه، هاتوون په‌لاماری ئه‌و ڕێوڕه‌سمه‌یان داوه، که‌چی ئه‌وان هیچ کاردانه‌وه‌یه‌کیان به‌و کاره نه‌بوه.