وه‌زیری كاری کۆماری ئیسلامی ڕایگه‌یاند كه له ساڵی ڕابردوو ٧٠٠ هه‌زار هه‌لی کاریی نوێ پێك هاتووه، به‌ڵام ٣٠٠ هه‌زار هه‌لی کاریش فه‌وتاون. ئه‌و گوتی له ساڵی ١٣٩٣دا نه‌یانتوانیوه زیاتر له ٤٠٠ هه‌زار کاریی خالس پێك بێنن.
عه‌لی ڕه‌بیعی له‌باره‌ی کۆمه‌ڵه ڕه‌خنه‌یه‌ک كه له ڕاگه‌یاندنی ئاماری پیکهێنانی ٧٠٠ هه‌زار هه‌لی کاری له ئێران گیراوه، گوتی: ئاماری پێكهێنانی هه‌لی کاری بۆ ٧٠٠ هه‌زار که‌سی بیکار ڕاسته‌و بنه‌مای زانستیی هه‌یه. وه‌زیری كار ئه‌وه‌شی گوت که ڕاسته له ساڵی ڕابردوودا ٧٠٠ هه‌زار شوغڵ پێك هاتووه و ٣٠٠ هه‌زارش فه‌وتاون، به‌م پێیه ته‌نیا ٤٠٠ هه‌زار هه‌لی كاریی خالس پێك هاتووه.
عه‌لی ڕه‌بیعی، وه‌زیری كاری ده‌وڵه‌تی روحانی به ئاماژه به قه‌یرانی بێ‌کاری له ئێران نایشارێته‌وه که له هه‌ر ٥ خوله‌كدا یه‌ك كه‌س به حه‌شیمه‌تی بێكاری ئێران زیاد ده‌بێ‌و بۆ کۆنتڕۆڵی قه‌یرانی بێکاریت هه‌ر نه‌بێ ساڵێ بۆ ٨٠٠ هه‌زار كه‌س هه‌لی كاری پێك بێ.
كارناسان ده‌ڵێن ئه‌گه‌رچی له ئێران زۆر جار ئاماره‌كان به ڕاستی و دروستی بڵاو نابنه‌وه، به‌ڵام هه‌موو ئاماره‌كانی بواری بێكاریی لاوان ئه‌مه ده‌رده‌خه‌ن كه بازاڕی كار بۆ ئه‌و لاوانه‌ی له كار ده‌گه‌ڕێن له مێژه که‌وتۆته قه‌یران، قه‌یرانێك كه تا چه‌ند ساڵی داهاتووش درێژه‌ی ده‌بێ.
شایانی باسه كه ده‌وڵه‌تانی پێشووی ئێران هه‌موو جارێ ڕایانگه‌یاندووه كه به میلیۆن هه‌لی كاری نوێیان پێك هێناوه، به‌ڵام ڕاپۆرته‌كانی ناوه‌ندی ئاماری ئێران شتێكی دیكه ده‌ڵێن‌و دۆخی بێ‌کاری له ئێران تا دێ زیاتر ده‌بێ.