خۆڵبارینی له ڕاده‌به‌ده‌ر له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا هه‌موو ناوچه‌کانی ئیلام‌و به‌شێک له کرماشان‌و سنه‌ی گرتۆته‌وه‌و ژیانی له خه‌ڵکی ناخۆش کردوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد خه‌ستیی ئه‌و خۆڵبارینه ئه‌وه‌نده زۆر بووه که خوێندن له زۆربه‌ی قوتابخانه‌کانی پارێزگای ئیلام به ناچار ڕاگیراوه. ناوه‌نده بێهداشتیو فریاگوزارییه‌کانیش داوایان له خه‌ڵک کردوه که به‌هۆی زۆریی ته‌و تۆز‌و خۆڵبارین له ماڵه‌کانیان بمێننه‌وه، به تایبه‌ت ڕێگری له هاتنه ده‌رێی منداڵان‌و توشبووان به نه‌خۆشییه‌کانی هه‌ناسه‌دان بکه‌ن.
ئه‌حمه‌د شوهانی، نوێنه‌ری ئیلام له مه‌جلیس ده‌ڵێ خۆڵبارین خه‌ریکه بۆ خه‌ڵکی ئه‌و ناوچه‌یه ده‌بێته شتێکی ئاسایی ڕۆژانه، ئه‌وه‌ش له حاڵێک دایه که سه‌ره‌ڕای زه‌ره‌ر و زیانی زۆری به‌لام له‌لایه‌ن کاربه‌ده‌ستانه‌وه هیچ گرینگییه‌کی پێ نه‌دراوه‌و هه‌وڵ بۆ چاره‌سه‌ری نه‌دراوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه تهپو تۆز‌و خۆڵبارین قه‌سری شیرین له پارێزگای کرماشانیشی گرتۆته‌وه‌و پیسبوونی هه‌وا له‌و شاره‌ی کوردستان به ڕاده‌یه‌ک بووه که که‌م که‌س بوون تووشی سه‌ره‌گێژه‌و کێشه‌ی ههناسهدانو کۆخه‌و کزانه‌وه‌ی چاو نه‌هاتبن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا به‌شێکی زۆر له دایکان‌و باوکان سه‌باره‌ت به چوونه‌وه‌ی منداڵه‌کانیان بۆ قوتابخانه‌و تهعتیلنهکردنی قوتابخانه‌کان ناڕازین‌و ده‌ڵێن ناوه‌نده پێوه‌ندیداره ده‌وڵه‌تییه‌کان سڵامه‌تی خه‌ڵکیان بۆ گرینگ نییه.
شایانی باسه له ڕۆژی شه‌ممه‌وه شهپۆیکی به‌ربڵاوی خۆڵبارین له عێراقه‌وه ڕووی له ئێران کردوه‌و به زۆری پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان‌و سنه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان گرتۆته‌وه.