زیاتر له ٢٠٠٠ پڕۆژه‌ی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه له پارێزگای ومێ به‌هۆی ته‌رخان نه‌کردنی بودجه به نیوه‌ته‌واوی به‌ره‌ڵڵا کراون.
بوونی پتر له ٢٠٠٠ پڕۆژه‌ی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی نیوه‌چڵ له پارێزگای ورمێ له حاڵێک دایه که زۆر له پڕۆژه‌و گه‌ڵاڵه‌کان وه‌ک یاریگاکان، به‌نداوو هه‌روه‌ها هه‌ندێ ڕێگاو بان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کارناسیی هه‌ڵه‌یان بۆ کراوه که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ته‌واوکردنیان سه‌دان میلیارد تمه‌نی پێویسته، هیچ قازانج‌و که‌لکێکی ئه‌تۆیان بۆ ئه‌و پارێزگایه نابێ.
به‌پێی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆکی رێکخراوی مودیرییهتو پلاندانانی پارێزگای ورمێ له ئێستادا دوو هه‌زارو ٣٧ پڕۆژه‌ی عومڕانی له شووڕای پلاندانانی پارێزگادا په‌سند کراون که ٦٤١ پڕۆژه‌یان نیوهتهواونو له چاوه‌ڕوانی ته‌رخانکردنی بودجه دان.
ناسر حه‌زره‌تی له لێدوانێکدا به هه‌واڵده‌ریی حکومه‌تیی مێهری ڕاگه‌یاند که ٣٠ پڕۆژه‌ی میللی له پارێزگای ورمێ نیوتهواون که له‌مسالدا ١٢٢ میلیارد تمه‌نیان بۆ ته‌رخان کراوه، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا بۆ ته‌واوکردنیان زیاتر له ٤٣٢ میلیارد تمه‌ن پێویسته.
ناوبراو ده‌ڵێ ڕێگای ئاسنی مه‌راغه _ ورمێ، کۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی مههابادو میاندواو، یاریگای ١٥ هه‌زار که‌سیی ورمێ، نه‌خۆشخانه‌ی ئایه‌توڵلا خۆیی، تێله‌کابینی ورمێ، زانکۆی زانست‌و ئه‌ده‌بی ئینسانیی مه‌هاباد، تالاری ناوه‌ندیی ورمێ، ناوچه‌ی تایبه‌تیی ئابووریی سه‌ڵماس‌و پڕۆژه‌کانی لێدانی به‌نداو به‌شێک له گرینگ‌ترین پڕۆژه نیوهچلهکانی پارێزگای ورمێن.