ستادی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ده‌ڵێن گه‌یاندنی ئاوی ده‌ریای خه‌زه‌ر بۆ گۆلی ورمێ جێبه‌جێ نابێ، بۆیه ئاوی ” زێی بچووک”ی بۆ ده‌گوازنه‌وه.
عیسا که‌لانته‌ری، سکرتێری ستادی بوژاندنه‌وه‌ی گۆلی ورمێ ده‌ڵێ ئه‌و بڕیاره‌یان به ههماههنگیو لێکدانه‌وه له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی جیهادی کشتوکاڵ داوه. وه‌ک عیسا که‌لانته‌ری باسی ده‌کا له ماوه‌ی 4 ساڵی داهاتوودا جێبه‌جێ دهکرێو ئاوی زێ بۆ گۆلی ورمێ ده‌گوازرێته‌وه. ئه‌و ده‌ڵێ سه‌دی ٥٠ ی ئاوی زێ مافی ئێرانه‌و له کوێ بمانه‌وێ که‌لکی لێوهردهگرینو بۆ کوێ بمانه‌وێ ڕایدهگوازین.
عیسا که‌لانته‌ری گوتی به لێکدانه‌وه‌ی زۆر بۆمان ده‌رکه‌وت که گواستنه‌وه‌ی ئاوی ده‌ریای خه‌زه‌ر بۆ گۆلی ورمێ به قازانج نابێ‌و له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ چۆمی زێ له ئێستادا خه‌ریکی لێدانی کاناڵ بۆ گواستنه‌وه‌ی ئاوی ئه‌م چۆمه بۆ گۆلی ورمێین.
گواستنه‌وه‌ی ئاوی زێ بۆ گولی ورمێ له تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ناڕه‌زایه‌تیی توندی خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی سه‌رده‌شتی لێکه‌وتۆته‌وه.
چالاکانی مه‌ده‌نیی سه‌رده‌شت ده‌ڵێن بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ئاوی که‌ڵوێ مه‌به‌ستی سیاسی له پشته، جیا له‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه‌نده‌ی دیکه‌ش پرسی گه‌شه‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ی سهردهشتو شاره‌کانی ده‌ورووبه‌ری وه‌دوا ده‌خا.
كاربەدەستانی ڕێژیم لەم ماوەیەدا چەندین پلانیان بۆ ڕزگاركردنی گۆلی ورمێ هێناوەتە بەرباس كە بە هۆی نازانستی و هەرەمەكی بوونی پلان‌و بەرنامەكان هەر لە سەرەتاوە تووشی شكەست بوون.
پێشتریش بەرنامەی ڕێژیم بۆ ڕزگاربوونی گۆلی ورمێ لە وشكبوون، ڕاكێشانی ئاوی پارێزگای سنه بۆ ئەم گۆلە یان بە واتەیەكی دیكە وشككردنی سەرچاوە ئاوییەكانی پارێزگای سنه بوو. لەم پلانەدا ٦٥% ئاوی پارێزگای سنه بۆ ڕزگاركردنی گۆلی ورمێ تەرخان دەكرێ، ئەمە لە كاتێكدایە كە خودی شاری سنە لەگەڵ قەیرانی بێ ئاوی بەرەوڕوویە و ئێستا بۆ دابینكردنی ئاوی ئەم شارە لە بەشی مردووی بەنداوی سنە كەڵك وەردەگیردرێ. نزیك بە نیوه‌ی گوند و شارەكانی پارێزگای سنه تووشی قەیرانی ئاوی خواردنەوە بوون.