گه‌ڵاڵه‌ی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی ئێران به مه‌رجی پێدانی غه‌رامه‌ت به قوربانییانی تێرۆری ئێران له‌مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکادا په‌سند کرا.
مه‌جلیسی نوێنه‌رانی ئه‌مریکا سه‌ره‌ڕای هه‌ره‌شه‌ی باڕاک ئۆباما، سه‌رۆک کۆماری ئه‌و وڵاته گه‌ڵاڵه‌ی ڕاگرتنی رێککه‌وتنامه‌ی ئه‌تومیی ڤییهنو هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی گه‌مارۆکانی دژی ئێرانی په‌سند کرد
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه که له ژێر ناوی ” قانوونی عه‌داڵه‌ت بۆ قوربانیانی تێرۆریسمی ئێران” به کۆنگره‌ی ئه‌مریکا دراوه، دوابه‌دوای شکایه‌تی ده‌یان که‌س له بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیی تێرۆریسمی ئێران ئاماده کراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی ئێران پووڵه بلۆکه‌کراوه‌کانی پێبدرێته‌وه، ده‌بێ له پێشدا جه‌ریمه‌کانی ئه‌وان بدرێ، چونکی دوایه ئێران ئاوڕ له‌و په‌روه‌ندانه ناداته‌وه‌و که‌سیش ده‌ستی به هیچ به‌ند نامێنێ.
به‌پێی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ئێران ده‌بێ سه‌ره‌تا ٤٣ میلیارد‌و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ قوربانیانی ئه‌مریکایی تێرۆریسمیی ئێران ببژێرێ که له‌لایه‌ن دادگاکانی ئه‌و وڵاته‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
پاتریک میهان، نوێنه‌ری کۆماریخوازو دارێژه‌ری سه‌ره‌کیی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه ده‌ڵێ قسه له سه‌ر سیاسه‌تی تێرۆری ئێران‌و قوربانییانی ده‌ستی تێرۆری کۆماری ئیسلامییه که له پاریسه‌وه تا ئورشه‌لیم، له نیویۆرکه‌وه تا بهیرووتو له ڕۆژهه‌ڵاتی ئه‌فریقاوه تا بۆینسئایرێسی گرتۆته‌وه. بۆیه هه‌تا ڕێژیمی ئێران قه‌ره‌بووی قوربانیانی ئه‌و تێرۆرانه نه‌کا، نابێ ته‌نانه‌ت سێنتێکی بدرێتێ.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه به هیممه‌تی سێناتۆر “مارک کرێک”و “په‌ت تومی” له سه‌نادا پێشنیار کرا. سێناتۆر مارک کرێک ده‌ڵێ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی گه‌مارۆکان پێش له قه‌ربووکردنه‌وه‌ی قوربانیانی تێرۆریسمی کۆماری ئیسلامی ئه‌و ریژیمهو لایه‌نگره تێرۆریسته‌کانی دیکه‌ی سه‌ر به‌و ڕێژیمه له سه‌ر به‌رده‌وامیی هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مریکییه‌کان سوورتر ده‌کا.