مایکیل فالۆن، وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا ده‌ڵێ له هه‌ر ٢٠ هێرشێکی ئاسمانیی ڕووسیه له سووریه ته‌نیا یه‌ک دانه‌ی بۆ سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعشه.
ئه‌و ویلادیمیر پوتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیه‌ی سه‌باره‌ت به کوشتنی خه‌ڵکی مه‌ده‌نیی سووریه، ئه‌ویش له پێناو پشتیوانیی ئه‌و وڵاره له به‌شار ئه‌سه‌دی وریا کرده‌وه.
فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕووسیه دوانیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه‌ش بۆ چواره‌مین ڕۆژ ناوچه‌کانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌دیان بۆمباران کرد، ئه‌وه‌ش له حاڵێکدا که پێشتر ڕووسیه ڕایگه‌یاندبوو مه‌به‌ست له ده‌ستێوه‌ردانی نیزامیی له سووریه لێدان له گڕووپی تێرۆریستیی داعشه، که‌چی له ڕۆژی چوارشه‌ممه‌وه بنکه‌و باره‌گاکانی دژبه‌رانی میانه‌ڕه‌وی به‌شار ئه‌سه‌دو ته‌نانه‌ت ئه‌و هێزانه بۆمباران ده‌کا که له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه مه‌شقیان پێکراوه، ئه‌وه‌ش تووڕهییو ناره‌زایه‌تیی وڵاتانی ڕۆژاوای به‌دواوه بووه.
وه‌زیری به‌رگریی بریتانیا له وتوێژ له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی ” سان” پێداگریی کردوه که زۆربه‌ی هێرشه ئاسمانییه‌کانی ڕووسیه هه‌ر به لای داعشدا نه‌چوه. ئه‌و ده‌لێ به‌ڵگه‌مان له‌لایه‌ن که هێزی ئاسمانیی ڕووسیه ناوچه غهیرهنیزامییهکان بۆمباران دهکهنو خه‌ڵکی مه‌ده‌نی ده‌کوژن. ئه‌وان هه‌روه‌ها هێزه‌کانی ئه‌ڕته‌شی ئازاد ده‌که‌نه ئامانجی هێرشه‌کانیان، له حاڵێکدا ئه‌وه ئه‌وانن که شه‌ڕی به‌شار ئه‌سه‌دو ریژیمه‌که‌ی ده‌که‌ن.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له پرێس‌کۆنفڕانسێک‌دا له کۆشکی سپی گوتی: ئه‌و سیاسه‌ته‌ی ڕووسیه که له سووریه گرتوویه‌ته به‌ر دوائاکامهی تێکشکانه. باڕاک ئۆباما گوتی پێداگریی ڕووسیهو ئێران له‌سه‌ر هێشتنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌سه‌ڵات وڵاتی سووریه به‌ره‌و کاولکاریی زیاتر ده‌با.
ئۆباما گوتی ڕووسیه هیچ جیاوازییه‌ک له نێوان جیهادییهکانو گڕووپی تێرۆریستیی داعش له‌گه‌ڵ هێزه میانه‌ڕه‌وه‌کانی سووننی که داوای لادانی به‌شار ئه‌سه‌د ده‌که‌ن دانانێ. ئه‌و گوتی له ڕوانگه‌ی ڕووسیه‌وه هه‌موو ئه‌وانه تێرۆریستن، به‌ڵام ئه‌و جۆره ڕوانینه سووریه به ته‌واوی کاولو وێران ده‌کا.
سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا جارێکی دیکه‌ش پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرته‌وه که کێشه‌و ماکه‌ی قه‌یرانی سووریه به‌شار ئه‌سه‌دو ئه‌و توندوتیژیو کوشتاره‌یه که ئه‌و له خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته‌ی ده‌کاو ده‌بێ ئه‌وه‌یان بنه‌بڕ بکرێ.