کریس بێکمایر، جێگری کاروباری ڕێکخستن له سیاسه‌تی گه‌مارۆکان له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا ده‌ڵێ وڵاته‌که‌ی هیچ به‌رنامه‌یه‌کی بۆ کردنه‌وه‌ی ژووری بازرگانی له تاران نییه.
ئێران له دوای داگیرکردنی باڵوێزخانه‌ی ئه‌مریکا له تاران له ساڵی ٥٨ تا ئێستا پێوه‌ندیی دیپلۆماتیکی له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا نه‌بوه، به‌ڵام بازرگانانی ئهمریکاییو شیرکه‌ته فره‌نه‌ته‌وه‌ییه‌کان خوازیاری به‌زاندنی ئه‌و چوارچێوه‌و ڕێگرییانهن له به‌رده‌م بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران داندراون.
ماوه‌یه‌ک له‌وه پێش کریس بێکمایر ڕوو به‌و لایه‌نانه ڕایگه‌یاند که زۆرتان په‌له نه‌بێ، هه‌ندی رێگای بچووکی تیجاری‌و هه‌ندێ ڕێگای گه‌وره‌ش وه‌ک کڕین و فرۆشتنی فڕۆکه‌ی مسافیرههڵگر به ئێران ده‌کرێنه‌وه، به‌ڵام سه‌رجه‌م گه‌مارۆکانی ئه‌مریکا له دژی ئێران که له سۆنگه‌ی پێشێلکردنی مافی مرۆڤ، یان پشتیوانیی ئه‌و وڵاته له تێرۆرسیم داندراون، له‌جێی خۆیان ده‌مێنن.
کریس بێکمایر له وتووێژێکی تایبه‌تیشدا گوتی هیچ له گرژی‌و ئالۆزیی پێوه‌ندییه‌کانی نێوان ئه‌و دوو وڵاته که‌م نه‌بۆته‌وه‌و واشنگتۆن هیچ به‌رنامه‌و نیازی کردنه‌وه‌ی ژووری بازرگانی له گه‌ڵ ئێرانی له تاران نییه.
پێش ئه‌م قسانه‌ی ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ئه‌مریکا ئه‌سه‌دوڵلا عهسکهرئهولادی، سه‌رۆکی ژووری بازرگانیی ئێران‌و چین گوتبووی که ژووری بازرگانیی نێوان ئه‌مریکاو ئێرانیش له مانگه‌کانی داهاتوودا ده‌کرێته‌وه.