میدیاکانی تورکیه باس له ده‌سبه‌سه‌رکرانی ده‌یان چالاکی سیاسیورۆژنامهنووسی کورد له باکووری کوردستان ده‌که‌ن که له‌لایه‌ن پۆلیسی ئه‌منیه‌تیی تورکیه‌وه گیراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرتانه تا ئێستا٤٤چالاکی سیاسیی کورد که زۆربه‌یان چالاکانی سه‌ندیکاکان، ڕۆژنامهنووسانو ئه‌ندامی پارتی دێموکڕاتی گه‌ل HDP ن، له‌لایه‌ن پۆلیسی دژه‌تێرۆری تورکیه‌وه گیراون. پۆلیسی تورکیه ده‌ڵێ ئه‌وانه‌ی به تۆمه‌تی پشتیوانی له پارتی کرێکارانی کوردستان پ ک ک گرتووه.
پارتی پارتی دێموکڕاتی گه‌ل HDP له حیزبه ڕکه‌به‌ره‌کانی حیزبی داد‌و گه‌شه‌پێدان، حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار له تورکیه‌یه. ئه‌و حیزبه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 4 مانگ له‌وه پێشی ئه‌و وڵاته‌دا توانی به هێنانه‌وه‌ی سه‌دی ١١ ی ده‌نگه‌کان ٨٠ نوێنه‌ر بنێرێته پاڕلمانی ئه‌و وڵاته. ئه‌و سه‌رکه‌وتنه بووه هۆی ئه‌وه‌ی پارتی داد‌و گه‌شه، پارتی ده‌سه‌ڵاتداری تورکیه له زۆرایه‌تی بکهوێو نه‌توانێ به ته‌نیا حکومه‌ت ته‌ک حیزبی پێک‌بێنێ.
شایانی باسه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئۆردۆغان، سه‌رۆک کۆماری تورکیه‌و کاربه‌ده‌ستانی دیکه‌ی تورکیه تۆمه‌تی پشتیوانی له پارتی کرێکارانی کوردستان ده‌ده‌نه پاڵ پارتی دێموکڕاتی گه‌ل HDPو ده‌یانه‌وێ له‌و رێگایه‌وه کۆسپ بۆ چالاکیی ئه‌و حیزبه دروست بکه‌ن، به‌ڵام HDP به توندی حاشا له‌و تۆمه‌تانه ده‌کا.