له شاری شنۆ چالاکێکی مهدهنیو فه‌رهه‌نگیی کورد له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاتی رێژیم له‌و شاره ده‌سبه‌سه‌ر کراوه‌و بۆ شوێنی نادیار گواستراوه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ماف نیوز، رۆژی سێشه‌ممه، ٧ ی ڕه‌زبه‌ری ٩٤ چالاکێکی فه‌رهه‌نگیی شاری شنۆ به ناوی هه‌مزه ئاخشی دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند جار بانگ کرابووه ئیتلاعات‌و له چوون بۆ ئه‌و ئیداره‌یه خۆی بواردبوو، له‌لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه هێرشی کرایه سه‌رو ده‌ستبه‌سه‌ر کرا.
هه‌مزه ئاخشی که پێشتر چه‌ند جار به ته‌له‌فوون بانگ کرابوو، گوتبووی تا به نووسراوه بانگ نه‌کرێ سه‌ردانی ئیداره‌ی ئیتلاعات ناکا.
به‌پێی ئه‌و راپۆرته سه‌ره‌ڕای سهردانو به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی بنه‌ماڵه‌ی هه‌مزه بۆ ناوه‌نده ئه‌منیه‌تییه‌کانی ڕێژیم، به‌ڵام هێشیا هیچ زانیارییه‌کی ڕوون له‌سه‌ر هۆکاری گیران‌و شوێنی راگیرانی کوڕه‌که‌یان نه‌دراوه‌تێ.
هه‌مزه ئاخشی مهههندیی شیلاتی له زانکۆی گیلان وه‌رگرتوه‌و پێشتریش به تۆمه‌تی لایه‌نگری له حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌سبه‌سه‌ر کرابوو، به‌ڵام به‌هۆی ساغنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی درابوونه پاڵی، له زیندان ئازاد ببوو، که‌چی دوایه دیسان ده‌سبه‌سه‌رو سزای یه‌ک ساڵ زیندانیی هه‌ڵپه‌سێراوی به‌سه‌ردا سه‌پابوو.
شایانی باسه هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعات کاتی گرتنی ناوبراو ده‌ستیان به‌سه‌ر کامپیوتیرو که‌لو په‌له شه‌خسییه‌کانی حه‌مزه داگرتوه‌و له‌گه‌ڵ خۆیان بردوویانه؛ هه‌روه‌ها بێڕێزییه‌کی زۆریشیان به بنه‌ماڵه‌که‌ی کردوه.