• ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
Menu
  • ڕۆژنامەی کوردستان
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری ژنان
  • پێوەندی
فارسی
English

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Menu
  • دەسپێک
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • کوردستان
    • پەیام
    • هەواڵی حیزبی
    • ڕاپۆرت
  • وتار
    • ئەندیشە
    • لە مێدیاکانەوە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • ژنان
    • ئەدەب
    • کۆمەڵایەتی
  • وتووێژ
  • سکرتێر
  • ڕاگەیەندراو
  • بەڵگەنامەکان
  • ڕێبەرانی شەهید
Search
Close
فارسی
پێوەندی
English
Menu
  • دەسپێك
  • هەواڵ و ڕاپۆرت
    • ئێران
    • جیهان
    • راگەیەندراوەکان
    • هەواڵی حیزبی
    • پەیام
    • ڕاپۆرت
    • کوردستان
  • وتار
    • ئەندیشە
    • بیروڕای ئازاد
    • جۆراوجۆر
    • روانینی دەرەکی
    • سیاسی
    • هزروکولتور
    • کۆمەڵایەتی
    • ژنان
  • سکرتێر
  • وتووێژ
  • راگەیەندراوەکان
  • بەڵگەنامەکان
  • رێبەرانی شەهید
  • گۆڤار و ڕۆژنامە
    • تیشکی نوێ
    • دنیای منداڵان
    • ڕۆژنامەی کوردستان
    • کتێبخانە
    • گۆڤاری لاوان
    • گۆڤاری ژنان

کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیی حیزب لە پێوەندی لەگەڵ پرسی یەکگرتنەوەدا

بەرواری بڵاو کردنەوە 2020/06/04
جۆری بابەت: هەواڵی حیزبی

کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان‌ لە کۆبوونەوەیەکدا کە بۆ باس لەسەر چەند پرسێکی تەشکیلاتی پێکهاتبوو، وێڕای پێداگرتنەوە لە سەر زەروورەتی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی دێموکرات، بۆ جارێکی دیکە ئەم پرسە گرینگەی تاوتوێ کردەوە.

پێش‌نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممە، ١٥ جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی (٤/٦/٢٠٢٠)، کۆبوونەوەی بەرینی کۆمیتەی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، بە بەشداریی؛ سەرجەم ئەندامانی ئەسڵی و جێگرانی کۆمیتەی ناوەندی لە کوردستان و دەرەوەی وڵات و، هەروەها بە ئامادەبوونی چەند کەس لە تێکۆشەران و سیما ناسراوەکانی حیزب پێک هات.

لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا کە بە ڕاگرتنی ساتێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی شەهیدانی کورد و کوردستان دەستی‌پێکرد، بەڕێز مستەفا مەولوودی، جێگری سکرتێری گشتیی حیزب، ئامانج لە نێوەڕۆکی ئەم کۆبوونەوەیە _کە بریتی بوو لە پرسی یەکگرتنەوەی نێوان حیزبی دێموکراتی کوردستان و حدکای- ڕاگەیاند. بەڕێزیان وێڕای ئاماژەدان بە گرینگیی هەمیشەیی ئەم پرسە لەنێو ڕیزەکانی حیزبدا ڕایگەیاند، کە لە ماوەی چەند حەوتووی ڕابردوودا ئەم باسانە بۆ جارێکی دیکە لە کۆبوونەوەکانی بەڕێز سکرتێری گشتیی حیزب لەگەڵ ئەندامانی حیزب لە دەرەوەی وڵات و هەروەها کۆبوونەوەی دەفتەری سیاسی لەگەڵ بەشیک لە کادرەکانی حیزبدا هاتۆتە ئاراوە. بۆیە پێویستە بەپێی زەروورەتی ئەم پرسە بۆ بزووتنەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و حیزبی دێموکرات، دیسان هەر وەک لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوودا بەرپرسیارانە قسەمان لەسەر کردوە و هەنگاومان بۆ هەڵێناوەتەوە، بۆ جارێکی دیکەش تاوتوێی بکەین. بەڕێزیان لەم پێوەندییەدا داوای لە بەرپرسی هەیئەتی حیزب بۆ کاروباری یەکگرتنەوە و دانیشتن لەگەڵ هەیئەتی حدکا، بەڕێز کەماڵ کەریمی کرد لەم پێوەندییەدا ڕاپۆرتێک بە کۆمیتەی ناوەندی بداتەوە.

لەم بەشە لە کاری کۆبوونەوەکەدا کاک کەماڵ کەریمی ڕاپۆرتێکی وردی لە سەر ڕەوتی دانیشتنەکانی پێشووی هەردوو هەیئەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان و حدکا پێشکەش بە بەشداران کرد. بەڕێزیان لە ڕاپۆرتەکەیدا باسی لە ڕەوتی تا ڕادەیەک بەرەوپێشچوونی ئەم پرسە پیش لە دوایین کۆنگرەی حدکا کرد و، وێڕای دەستنیشان‌کردنی کۆسپ و بەربەستەکانی بەردەم پرسی یەکگرتنەوە، هیوای خواست لە داهاتوودا ڕەوتی دانیشتنەکان دەست پێ بکەنەوە و ئاکامی دڵخوازی بۆ تێکۆشەرانی دێموکرات و خەڵکی کوردستان لێ بکەوێتەوە.

لە درێژەی کاری کۆبوونەوەی کۆمیتەی ناوەندیدا کە بەشداران چالاکانە بەشدارییان لە باسەکاندا کرد، بە گشتی وێڕای پێداگری لە سەر زەروورەتی یەکگرتنەوەی هەر دوو حیزبی دێموکرات، بە تێکڕایی هەڵوێستی بەرپرسیارانە و جۆری مودیرییەتی پرسی یەکگرتنەوەی ڕیزەکانی حیزب لە لایەن دەفتەری سیاسی و هەیئەتی حیزب بۆ ئەم پرسەیان پەسند کرد.

کۆمیتەی ناوەندی بۆ جارێکی دیکە بە پێداچوونەوە بە ڕەوتی وتوێژەکان و قسەکردن لەسەر کۆسپ و تەگەرەکانی بەردەم یەکگرتنەوەی دێموکراتەکان، پێی‌وابوو یەکگرتنەوەیەکی هاوسەنگ بە هەستکردن بە بەرپرسیارێتیی دوو لایەنە دەتوانێ لە قازانجی داهاتووی خەبات و تێکۆشانی حیزبی دێموکراتی یەکگرتوو و بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێراندا بێ.

لە کۆتاییدا کۆمیتەی ناوەندیی حیزب، دەفتەری سیاسی و هەیئەتی تایبەت بە پرسی یەکگرتنەوەی ڕاسپارد کە بە بەردەوامی لە دانیشتن و دیالۆگ لەگەڵ ڕێبەری و هەیئەتی حدکا، ئەم پرسە بۆ گەیشتن بە ئاکامی دڵخوازی تێکۆشەرانی حیزب و خەڵکی کوردستان درێژە پێبدەن.

حیزبی دێموکراتی کوردستان

سکرتاریا

١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی

بابەتی هاوشێوە

بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
بەشی سەرەکی

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31
ئاگادارییەکان

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

نوێترین

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی “کوردستان و کورد”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-31

ئاگادارییەک لەلایەن بەڕێوەبەریی ماڵپەڕی “کوردستان و کورد” و تەلەڤیزیۆنی “تیشک”ەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

بەڕێوەچوونی جێژنی ٢٥ گەلاوێژ و یەكگرتنەوەی بنەماڵەی گەورەی دێموكرات

ڕێکەوتی 2022-08-30

شەڕ و تێکهەڵچوونەکانی بەغدا لانیکەم ٢٠ کوژراوی لێکەوتەوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئیسرائیل: ئامانجی ڕێژیمی ئێران لە بەرنامەی ناوکیمان لەقاو داوە

ڕێکەوتی 2022-08-30

خۆشی و شادیی دەربڕینی خەڵکی ناوچەی بۆکان بەبۆنەی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی حیزب

ڕێکەوتی 2022-08-30

ئاژانسی نێونەتەوەیی وزەی ناوکی: ئێران پیتاندنی ئۆرانیۆمی بە سانتریفیووژی پێشکەوتوو لە دامەزراوەی نەتەنز دەست پێکردووە

ڕێکەوتی 2022-08-30

زیاتر لە هەزار قوتابخانە لە پارێزگای لوڕستان پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە

ڕێکەوتی 2022-08-30

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

سکرتاریای حیزبی دێموکراتی کوردستان

  • kdpsecretariat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٣١٤٩٤٧٣

کۆمیسیۆنی تەشکیلات

  • kdp.tashkilat@gmail.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠٧٥٤٨٦٢١

ماڵپەڕی کوردستان و کورد

  • info@kurdistanukurd.com
  • ٠٠٩٦٤٧٥٠١٧٧١٢٠٢

تەلەڤیزیۆنی کوردکاناڵ​

  • info@kurdch.tv
  • kurdchannel1324@gmail.com​
  • ٠٠٩٦٤٧٥١٨٩٧٢٥١٠

مافی کۆپی کردنی پارێزراوە بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان

Add New Playlist