کۆڵبەرێکی خەڵکی بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بریندار بوو.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەرییەکان، ڕۆژی پێنجشەممە ١٥ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سنووری بانە، تەقەیان لە دەستەیەک کۆڵبەر کردوە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک بە ناوی “عەلی مەعارفی”، خەڵکی ئاوایی “نەنوور”، سەر بە شاری بانە، گوللەیەک بەر قاچی کەوتوە و بریندار بووە.
جێی ئاماژەیە، ناوبراو بۆ چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری بانە کراوە.