ڕۆژنامەی والستریت ژۆرناڵ لە وتارێکدا دەڵی: “با ڕێژیمەکانی ئێران، تورکیە و چین خۆیان بە ئەمریکاوە سەرقاڵ نەکەن، لێرە یاسا حوکم دەکا”.
ڕۆژی چوارشەممە ڕۆژنامەی والستریت ژۆرناڵ لە وتارێکدا باسی لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و تورکیە و چین کردووە و دەڵێ: “خامنەیی لە باتی ئەو دڵسۆزییانەی بۆ ڕەشپێستەکانی ئەمریکای دەکا با خەڵکەکەی خۆی نەکوژێ و دەست لە تیرۆری ژن و منداڵی بێگوناح هەڵگرێ، با ئەردۆغان دەرسی ئەخلاق بە ئەمریکا نەدا و دەست لە کوشتاری کوردەکانی وڵاتی خۆی و هەروەها لەسووریە و ئاوارەکردنیان هەڵگرێ، لەوانیش خراپتر وڵاتی چینە کە بە هیچ شێوەیەک ئازادی تێدا نییە و دەیهەوێ بەمجۆرە کاریگەریی لەسەر ئاڵۆزییەکانی هۆنگ کۆنگ دابنێ”. لە کۆتایی وتارەکەی والستریت ژۆرناڵدا هاتوە کە ئەو ڕێژیمانە ئاو بە خوێن دەبینن.












