پارێزگای ئیلام که هه‌میشه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه پشتگوێ خراوه، ٧٣ پڕۆژه‌ی نیوه‌چڵی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی تێدایه که ئێستا کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیم ده‌ڵێن ته‌واوکردنی هیندێک له‌وان له ڕووی ئابوورییه‌وه بێ که‌لکه.
پشتگوێ‌خرانی ئیلام‌و ته‌واونه‌کرانی پڕۆژه‌کانی ئاوه‌دانکردنه‌وه‌و کارخوڵقێنی له‌و پارێزگایه له حاڵێک دایه که ئه‌و پارێزگایه‌ی کوردستان به‌رده‌وام وه‌ک یه‌کێک له هه‌ژارترین ناوچه‌کانی ئێران ناوی هاتوه‌و له‌گه‌ڵ زۆر کێشه‌ی وه‌ک گه‌شه‌نه‌سه‌ندن، بێکاری‌و په‌ره‌سه‌ندنی خه‌ساره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به‌ره‌وڕوویه.
به‌پرسانی پارێزگای ئیلام له دوایین ڕاده‌ربڕین له‌و باره‌یه ده‌ڵێن له ئێستادا ٧٣ پڕۆژه‌ی گرینگی ئابووری‌و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی پارێزگای ئیلام به‌هۆی نه‌بوونی بودجه ڕاگیراون، جیا له‌وه‌ی درێژه‌دان به به‌شێک له‌وان له ڕووی ئابووریه‌وه که‌لکی نه‌ماوه.
کتێبخانه‌ی ناوه‌ندیی ئیلام یه‌کێک له‌و پڕۆژانه‌یه که دوای ١٤ ساڵ هێشتا ته‌واو نه‌کراوه، کۆمه‌ڵه‌ی پێترۆشیمیی ئیلام‌یش یه‌کێک له‌و پڕۆژه کارخولقێنانه‌یه که به‌هۆی که‌میی بودجه‌و ڕاده‌ستکردنی به که‌رتی تایبه‌ت دوای ١٥ ساڵ وازیان لێهێناوه.
له‌لایه‌کی دیکه‌وه پیترۆشیمیی دیهلۆڕانیش دوای شه‌ش ساڵ هێشتا ده‌ستی پێ‌نه‌کراوه‌و له ئێستادا که‌س نازانێ دروستکردنه‌که‌یان له ئه‌ستۆی کێیه، ده‌وڵه‌ت یان به که‌رتی تایبه‌ت دراوه.
کارخانه‌ی سیمانی دێهلۆڕانیش یه‌کێکی دیکه له پڕۆژه‌کانی پارێزگای ئیلامه که دوای ١٣ ساڵ تێپه‌ڕین له ته‌مه‌نی ئه‌و پڕۆژه‌یه هیچی دیار نییه‌و له ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی بودجه ڕاگیراوه. تونێلی که‌بیرکێو به ١٤٠٠ میتریان لێ هه‌ڵکۆلیوه، به‌هۆی ته‌رخان نه‌کردنی بودجه‌ی پێویست که ١٠٠ میلیارد تمه‌نه هێشتا له سه‌ره‌تای کاره‌و یاریگای ١٦ هه‌زار که‌سیی ئیلام‌یش که له ساڵی ٨٦ ی هه‌تاوییه‌وه دروستکردنه‌که‌ی ده‌ستی پێکراوه، به‌هۆی نه‌بوونی بودجه‌و که‌مته‌رخه‌میی کاربه‌ده‌ستانی وه‌زرشیی ئیلام پشتگوی خراوه‌و چاره‌نووسی ناڕوونه.
پڕۆژه‌کانی مه‌له‌وانگه‌ی ئابدانان، ڕێگای ئاسنی ئیلام، بیمارستانی ٣٧٤ ته‌ختیی ئیلام‌یش سێ پڕۆژه‌ی دیکه‌ی گرینگی ئه‌و پارێزگایه‌ن که دوای ١٥ ساڵ کار لێکردنیان نه‌ک هه‌ر ته‌واو نه‌بوون، به‌ڵکوو له ئێستادا به‌هۆی نه‌بوونی بودجه ڕاگیراون.
نیروگای به‌نداوی سیمه‌ڕه، ڕێگای سه‌ره‌کیی ساڵحاوا بۆ ئیلام، چاککردنه‌وه‌ی رێگاوبانه نێوخۆییه‌کانی شاری ئابدانان، ڕێگای سه‌ره‌کیی ساڵحاوا _ مێهران _ دێهلوڕان بۆ ئه‌ندیمیشک؛ پڕۆژه‌کانی ئاوه‌ڕۆو پاشه‌ڕۆی شاره‌کانی ئه‌یوان، ئیلام، سه‌رابله‌و ده‌ڕه‌شار؛ بینای به‌نداوی سیکان، لێدانی به‌نداوی چناره، پڕۆژه‌کانی ئاوی مه‌له‌کشاهی‌و گونده‌کانی سه‌ر ڕێی، بینای به‌نداوی که‌نگیر‌و زۆری دیکه ته‌نیا به‌شێک له‌و پڕۆژانه‌ن که له کاتی سه‌ردانی کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی رێژیم وه‌ک سه‌رکۆمارو ڕێبه‌ری ڕێژیم‌دا له سه‌ر کاغه‌ز په‌سند کراون‌و دوایه له جێبه‌جێکردن‌دا پشتگوێ خراون‌و به‌هۆی ته‌رخان نه‌کردنی بودجه‌وه به نیوه‌چڵی به‌ڕه‌ڵلا کراون.