سناتۆر جیمز ئینهاف لە ساڵوەگەڕی مەرگی خومەینیدا گوتی: “خومەینی جینایەتکار بوو و دەستی بە خوێنی کەمینە ئایینی و نەتەوەیی و جیابیرەکان و هەروەها ئەمریکاییەکان سوورە”.
سناتۆر جیمز ئینهاف لە کۆبوونەوەیەکی سەنای ئەمریکادا کە بە بیانووی ساڵوەگەڕی مەرگی خومەینییەوە قسەیدە کرد وتی: :خومەینی کەسێکی دڵڕەق و بێبەزەیی بوو کە بە کەڵک وەرگرتن لە دڕندانەترین یاساکانی مەزهەبیی خەڵکێکی زۆری بێگوناحی کوشت”.
بە پێێ هەواڵی هەواڵدەریی ڕۆیتێرز، ڕۆژی چوارشەممە ١٤ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی سناتۆر جیمز ئینهاف لە کۆبوونەوەیەکی سەنای ئەو وڵاتەدا کە لەسەر خومەینی و ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران قسەیدەکرد ، ڕایگەیاند کە خومەینی هەرلەسەرەتای قۆرخکردنی دەسەڵاتەوە لە ئێران بە کەڵک وەرگرتن لە کۆنترین و وشکترین یاساکانی مەزهەبیی و بە پشتیوانیی ئیسلامگەراکانی ئەو وڵاتە دەستیکرد بە کوشتنی خەڵکی بێگوناح و سەرکوتی جیابیران و کەمینە ئایینی و مەزهەبیی و نەتەوەییەکان لەو وڵاتەدا و هەروەها بە پەرەپێدانی تێرۆریزم بەرپرسی کوشتنی ئەمریکاییەکانە لە سەرتاسەری جیهاندا.
ناوبراو هەروەها وتی ئەو کەسە بناغەی ڕێژیمێکی دانا کە ئێستاشی لەگەبێ تێرۆریست و ئاژاوەگێڕە و خەڵکەکەی خۆی دەکوژێ، هەر بۆیە ئێمە پشتیوانی لە سەرۆک کۆماری ئەمریکا دەکەین بۆ بێ هێزکردن و لاوازکردنی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە جیهاندا.












