هه‌ر ڕۆژه‌و لایه‌نێکی شاراوه‌ی دیکه‌ی په‌روه‌نده‌کانی بابه‌ک زه‌نجانی‌و گریدراوییان به ده‌وڵه‌تی ئه‌حمه‌دی‌نژاده‌وه ئاشکرا ده‌کرێ.
ئه‌میر عه‌باس سوڵتانی، به‌رپرسی کۆمیته‌ی به‌دواداچوونی په‌روه‌نده‌ی بابه‌ک زه‌نجانی له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی‌و تاوانه‌کانی بابه‌ک زه‌نجانی هه‌ر به مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت ته‌واو نابێ، گوتی بابه‌ک زه‌نجانی سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یان قات زیاتر له قه‌رزه‌کانی به ده‌وڵه‌ت سامان‌و دارایی هه‌یه، به‌ڵام به ملهوڕی قه‌رزه‌کانیشی ناداته‌وه.
ئه‌میر عه‌باس سوڵتانی زۆر پێم سه‌یره که‌سێکی وه‌ک بابه‌ک زه‌نجانی که که‌سێکی ئاسایی و بێ‌نانیشان بووه، له ساڵی ٨٠ دا له پڕێکه‌وه بۆته کوڕ‌و ٦٠ شیرکه‌تی نێوخۆیی‌و بیانیی وه‌ڕێ ده‌خاو چه‌ند بانک‌و بنیاتی ماڵی‌و ئابووریش له وڵاتانی مالێزی‌و تاجیکستان‌دا ده‌کاته‌وه.
ئه‌و ده‌پرسێ ده‌بێ چ هه‌لومه‌رجێک بۆ ئه‌و ڕه‌خسابێ‌و کێ ڕه‌خساندوویه‌تی که بڕی مامه‌ڵه‌و بازرگانییه‌کانی ئه‌و ده‌گاته 25 میلیارد دۆلار‌و؛ ئه‌و پووڵه له کوێ‌ڕا هاتوه‌و کێ له پشتی ئه‌و بارودۆخه‌یه. سوڵتانی ده‌ڵێ بابه‌ک زه‌نجانی ویترینه‌که‌یه و که‌سانی کاربه‌ده‌ستی ڕانت‌خۆر له پشتی ئه‌ون که ده‌بێ له‌قاو بدرێن‌و تا ئێستا په‌روه‌نده‌ی 5 که‌س له‌وان ئاشکرا کراوه، ئه‌گه‌رچی به‌شێک له‌وان هێشتا له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زاییه‌وه نه‌گیراون.
سوڵتانی له‌باره‌ی نه‌خشی که‌سانی سیاسی‌و کاربه‌ده‌ستانی پایه‌به‌رزی ڕێژیم له په‌روه‌نده‌ی زه‌نجانی‌دا گوتی: زۆر که‌س‌و کاربه‌ده‌ست له پشتی بابه‌ک زه‌نجانی‌ن‌و به‌پێی ئه‌و په‌روه‌ندانه‌ی دروست بوون، سه‌دی 60 ی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ناوبراو کاربه‌ده‌ستانی سیاسیی وڵاتن.