ڕۆژێک دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرتی وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌ین له‌سه‌ر دۆزرانه‌وه‌و ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی کارگایه‌کی دروستکردنی بۆم له نیزیک پێته‌ختی ئه‌و وڵاته، مه‌نامه باڵوێزی خۆی له تاران بانگ کرده‌وه.
وه‌ک له ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌یندا هاتوه ئه‌و کارگایه له‌لایه‌ن چه‌ند که‌سێکی سه‌ر به سپای قودسی ئێرانه‌وه دروست کراوه‌و بۆمب‌و ته‌قه‌مه‌نییه‌کانی بۆ گڕووپه تێرۆریستییه‌کانی سه‌ر به ئێران گه‌یاندوه.
ده‌وڵه‌تی به‌حره‌ین دوای بانگکردنه‌وه‌ی باڵوێزی خۆی له تاران، 72 سه‌عاتی ده‌رفه‌ت به کاردار ئێران له مه‌نامه داوه خاکی ئه‌و وڵاته جێ بیڵی.
له ڕاپۆرته‌که‌ی وه‌زاره‌تی نێوخۆی به‌حره‌یندا هاتوهکه له کارگایه‌دا ده‌ستیان به سه‌ر تۆنێکو نیو مادده‌ی ته‌قینه‌وه‌یی پڕ هێز داگرتوه‌و پۆلیسی ئه‌منیه‌تیی به‌حره‌ین ده‌ڵێ کۆماری ئیسلامیی ئێران له پشتی ئه‌و کاره‌یه.
پێوه‌ندییه‌کانی ئێران‌و به‌حره‌ین له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا به‌رده‌وام ئاڵۆز بووه، به‌حره‌ین له‌و چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا به‌رده‌وام باسی ئاشکراکردن‌و لهههڵلادانی پیلانه‌کانی تێکده‌رانه‌ی ئێران بووه که به مه‌به‌ستی ڕوخاندنی نیزامی پاشایه‌تیی ئه‌و وڵاته داڕێژراون‌و له‌لایه‌ن سپای قودس، هێزی ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی سپای پاسدارانه‌وه جێبه‌جێ کراون.