کۆشکی سپیی ئه‌مریکا ده‌ڵی به‌شداریی چه‌کداریی ئێران له سووریه دۆخی نێوخۆیی سووریه‌و قه‌یرانی نێوخۆیی ئه‌و وڵاته ئالۆزتر ده‌کا.
جاش ئێرنێست، وته‌بێژی کۆشکی سپی به‌شداریی نیزامیی ئێران له سووریه‌ی به نموونه‌یه‌کی گرینگ له کاریگه‌رییه‌کانی حزووری نیزامیی ڕووسیه له‌و وڵاته دانا‌و گوتی بارودۆخه‌که له‌و وڵاته زیاتر ده‌شێوێ.
دوو سه‌رچاوه‌ی زانیاری له لوبنان ڕۆژی پێنجشه‌ممه ئاشکرایان کرد که سه‌دان که‌س له هێزه‌کانی سپای پاسداران له ماوه‌ی ١٠ ڕۆژی ڕابردوودا چوونه‌ته سووریه تا به‌شداری ئه‌و عه‌مه‌لیاته گه‌وره‌یه بن که ده‌وڵه‌تی به‌شار ئه‌سه‌د به پشتیوانیی حیزبوڵلاو هێزی ئاسمانیی ڕووسیه ده‌یانه‌وێ بیکه‌نه سه‌ر دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د.
ڕۆیتێرز وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و زانیارییانه ده‌ڵێ په‌لاماری ئاسمانیی ڕووسیه له‌گه‌ڵ پێشڕه‌ویی هێزه‌کانی ویشکایی به‌شار ئه‌سه‌د ڕێک ده‌خرێ‌و ڕووسیه ناوچه‌کانی ئهدلهبو حه‌ما بۆمباران ده‌کاو هێزه‌کانی به‌شار ئه‌سه‌د به هاوکاریی هاوپه‌یمانه‌کانی هه‌وڵ بۆ گرتنه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته مه‌به‌ست له‌و عه‌مه‌لیاته گرتنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه‌یه که پێشتر ئه‌ڕته‌شی به‌شار ئه‌سه‌د له ده‌ستی دابوون‌و ئێستا به ده‌ست دژبه‌رانی سوورین.
جاش ئێرنێست له به‌شێکی دیکه‌ی قسه‌کانیدا پێی له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی ڕووسیه گران له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته ده‌وه‌ستێ.