ڕووسیه فڕۆکه‌کانی خۆی به ئاسمانی ئازه‌ربایجان، ئێران‌و عێڕاقدا بۆ سووریه گواستۆته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕۆژنامه‌ی ڕووسیی ” کومێرسانت” ڕووسیه ناوگانی ئاسمانیی خۆی له سووریه پێکهاتوو له فڕۆکه بۆمبهاوێژه‌کانی سۆخۆ 24، سۆخۆ 34 و فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی سۆخۆ 25 ئێس ئێمو سۆخۆ 30 ئێس ئێمو هه‌روه‌ها هێلیکۆپته‌ری زه‌ربه‌تیی می 24 و می 8 ی له فڕۆکه‌خانه‌ی نیزامیی “حهمیمێم” له نیزیک به‌نده‌ری لازقیه‌دا جێگیر کردوه.
له‌و ڕاپۆرته‌دا هاتوه که هه‌ندێ له فڕۆکه رووسییه‌کان وه‌ک شه‌ش فڕۆکه‌ی سۆخۆی 34 بێ تێپه‌ڕین له کۆماری ئازه‌ربایجان ڕاسته‌وخۆ به تێپه‌ڕین له ده‌ریای خه‌زه‌ر و به ئاسمانی ئێران‌و عێڕاقدا چوونه‌ته سووریه.
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره‌کانی ڕووسیه ڕۆژی چوارشه‌ممه، 8 ی ڕه‌زبه‌ر یه‌که‌م عه‌مه‌لیاتی نیزامیی خۆیان له خاکی سووریه‌دا ئه‌نجامدا. ئه‌گه‌رچی کاربه‌ده‌ستانی سووریه‌و ڕووسیه ده‌ڵێن ئامانجی ئه‌و هێڕشانه گڕووپی داعش بووه، به‌ڵام دژبه‌رانی به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌روه‌ها ناوه‌ندی هه‌واڵگریی ئه‌مریکاو فه‌ڕانسه ده‌ڵێن هیچ مۆڵگه‌یه‌کی داعش له‌لایه‌ن ڕووسیه‌وه بۆمباران نه‌کراوه‌و ئه‌وه‌ی هێرشی کراوه‌ته سه‌ر، بنکه‌و باره‌گاکانی ئه‌ڕته‌شی ئازاد بووه که له‌لایه‌ن ڕۆژاواوه پشتیوانی ده‌کرێن. به‌وه‌ش ئه‌و گومانه به‌هێز ده‌بێ که مه‌به‌ستی ڕووسیه له زۆرکردنی هێزه‌کانی له سووریه پشتیوانی له ڕێژیمی به‌شار ئه‌سه‌د بێ.