شاخەوانێک کە بە شێوەی خۆبەخشانە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی پارێزگای “کەهگیلۆییە و بۆیەرئەحمەد” بوو گیانی لەدەست دا.
“ئەڵبورز زارعی” یەکێک لەو شاخەوانە خۆبەخشانە بوو کە خۆبەخشانە و بە کەمترین ئیمکاناتی پێویست لە هەوڵی کوژاندنەوەی ئاگری دارستانەکانی زاگرۆس لە پارێزگای “کەهگیلۆوییە و بۆیەرئەحمەد”دا بوو، بەڵام بەهۆی سووتانی جەستەی، گیانی لەدەست دا.
ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی شاخەوانیی ”زاگرۆس” و یەکێک لە ئەندامانی چالاکی گرووپی ژینگەپارێزیی “سەبز گامان”بوو.
جێی ئاماژەیە، کە سووتانی دارستانەکانی زاگرۆس ماوەی چەند ڕۆژێکە بەردەوامە و خەڵکی دڵسۆز و خەمخۆر بە دەستی بەتاڵەوە خەریکی کوژاندنەوەی ئاگرەکەن و حکوومەتیش لەم پێوندییەدا زۆر کەمتەرخەمە و بە پێی پێویست هەنگاوی هەڵنەهێناوەتەوە و کەمی پێداویستییە سەرەکییەکانی ئاگرکوژێنەوەش لەبەر دەستی خەڵکدا هۆکار بووە بۆ ئەوەی نەتوانن ئاگرەکە کۆنتڕڵ بکەن و لە ئاکامدا بووەتە هۆی سووتانی سەدان هێکتار لە دارستان و لەوەڕگەکانی کوردستان.