ئەمڕۆ هێزەكانی پۆلیس لە لای مەیدانی سەرچاوەی شاری سەردەشت تەقەیان لە ژمارەیەک خەڵکی کاسبکار و کۆڵبەر کرد. لە ئاکامی دەسڕێژی ئەو هیزانە دا کەسێک بە ناوی عومەر ئەحمەد زادە کوڕی محەممەد تەمەن٢٩ ساڵ ، خەڵکی گوندی “بەردان”ی ئالان کوژراو و کەسێکی دیکەش بریندار بوو. بە دوای ئەو رووداوە دا خەڵکی تووڕە لەم جینایەتە هێرشیان بردە سەر کەلانتەری و چەند ئەفسەری ئەو بنکەیە کە تەقەیان لە کاسبکاران کردبوو، دایە بەر لیدان و کوتان و برینداریان کردن. بەڵام تووڕەیی خەڵکی وەزاڵەهاتوو بەوەندە دانەمرکایەوە و دواتر لە نەخۆشخانەش خۆیان گەیاندە تاج الدینی جیگری سەرۆکی کەلانتەری و کۆتاییان بە ژیانی ئەم جینایەتکارە هێنا. بارودۆخی سەردەشت ئێستا نائاساییە و چاوەڕوان دەکرێ تێکهەڵچوونی ئەمڕۆی نیوان خەڵک و هیزە جینایەتکارەکانی ڕیژیم، رووداوی دیکەی لێ بکەوێتەوە.