هاووڵاتییەکی کورد بە ناوی “حوسێن عەبدوڵڵازادە” تەمەن ٢٦ ساڵ و خەڵکی شاری شنۆ، پاش تەواوبوونی قۆناغی لێپرسینەوەکەی، ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ورمێ کرا.
ئەو هاووڵاتییە کوردە، ڕۆژی چوارشەممە ١٠ی بانەمەڕی ٩٩ی هەتاوی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ڕێژیمی کۆماری ئیسلامییەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی گرتنگە کرا.
جێی ئاماژەیە، “حوسێن عەبدوڵڵازادە” بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردییەکانی دژبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران دەسبەسەر کراوە.