نرخی نەوتی “برێنت” هەڵکشا و بەرمیلێک ٤٠ دۆلاری تێپەڕاند.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریییەکان، هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە بازرگانان گەشبینن بەوەی کە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت لە ڕێکخراوی “ئۆپێک” بە سەرۆکایەتیی عەرەبستانی سعوودی و بەرهەمهێنەرانی دەرەوەی ئەو ڕێکخراوەیە بە سەرۆکایەتی ڕووسیە، ڕازی دەبن بە درێژکردنەوەی ڕێکەوتنەکەی نێوانیان بۆ کەمکردنەوەی ئاستی بەرهەمهێنانیان بە بڕی ١٠ میلیۆن بەرمیلی ڕۆژانە تا دوو مانگی دیکە.
جێگای ئاماژەیە، بڕیار بوو کۆبوونەوەی وەزیرانی بەرهەمهێنەری نەوت لەم مانگەدا لە ڕۆژانی ٢٤ تا ٢٩ـی مانگی جۆزەردان بەڕێوە بچێت، بەڵام هەندێ لە وڵاتانی ئەندامی ئۆپێک وەکوو جەزائیر داوای پێشخستنی کۆبوونەوەکانیان کردوە.
شایانی باسە کە نرخی نەوت بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ماوەی دوو مانگی ڕابردوودا بە ڕاددەیەک دابەزیی کە گەیشتە ژێر سفر.