کتێبی تایبەت بە کۆمەڵێک سروود و گۆرانیی کوردی لەژێر ناوی “دیلان” چاپ و بڵاو کرایەوە و کەوتە بەر دیدی هۆگران و فێرخوازانی مۆسیقای کوردی.
“فەرهاد مەحموودزادە” ژەنیاری ئامێری ڤیۆڵۆن و چالاک لە بواری مۆسیقادا، بە هاوکاریی “ڕووناک سوڵتانی” هونەرمەندی شێوەکار و وانەبێژی مۆسیقای منداڵان، ئەم بەرهەمەیان ئامادە کردوە.
کتێبی “دیلان” لە ٣٣ ئاوازی فولکلۆری کوردی پێک هاتوە کە هەر کامەیان به دەنگی گۆرانیبێژێکی ناوداری کوردستان خوێندراون.
بەرهەمەکە لە ڕووی شێوە و دیزاینەوە تایبەت بە منداڵانە، بەڵام فێرخوازان و هۆگرانی سەرەتایی مۆسیقا لە هەر تەمەنێکدا دەتوانن کەلکی لێ وەربگرن.