سەرۆکی حەوزەی هونەریی خوزستان، بە هۆی حەزکردن لە دەنگی “مۆعین” گۆرانیبێژێکی فارسی دەرەوەی ئێران لە کارەکەی دوورخرایەوە.
بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی ” ئیسنا” کە سەربە سپای پاسدارانی ڕیژیمە ڕۆژی سێشەممە، ١٣ی جۆزەردانی ٩٩ی هەتاوی، “شەهابەدین تەباتەبایی” بەرپرسی حەوزەی هونەریی خوزستان بە هۆی ئەوەی کە لە بەرنامەیەکی زیندووی ئینستاگرامیدا گوتبووی حەزم لە دەنگی موعینە و من لەباتی ڕوحانی بوایەم بانگهێشتم دەکردەوە بۆ ئێران، لە لایەن سپای پاسدارانەوە لە کارەکەی دوور خرایەوە.
شایانی باسە کە حەوزەی هونەریی لە ئێراندا ڕاستەوخۆ لە ژێر بڕیار و ڕاسپاردەی خامنەییدایە وکەسانی تایبەت بە خۆیان لەو پۆستانەدا دادەنێن و بەمجۆرە هونەریشیان تێکەڵی سیاسەتی تێکدەرانە و دواکەوتووی خۆیان کردوە.