وه‌زیری به‌رگریی ڕووسیه ده‌ڵی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ئه‌و وڵاته هێرشیان کردۆته سه‌ر مۆڵگه‌کانی داعش له سووریه.
کاربه‌ده‌ستێکی ئه‌مریکاش وێڕای پشتڕاستکردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌لێ ده‌ڵێ به دڵنیاییه‌وه شوێنیک له ده‌ورووبه‌ری شاری حومس به‌هۆی فڕۆکه جه‌نگییه‌کانی ڕووسیه‌وه بۆمباران کراوه. له‌و دیمه‌نانه‌ش که له بۆمبارانکردنی ” ته‌لبیسه” له نیزیک شاری حومس گیراون، ده‌رده‌که‌وێ که فڕۆکه‌کانی ڕووسیه ئه‌و عهمهلیاتهیان کردبێ، به‌ڵام هێزه‌کانی دژبه‌ری به‌شار ئه‌سه‌د ده‌ڵێن ده‌وڵه‌ت له پشتی ئه‌م په‌لاماره بووه.
به‌پێی زانیارییه‌کان له‌و په‌لاماره‌دا 27 که‌سی مهدهنیو غه‌یره نیزامی کوژراون‌و بریندار بوون که 5 که‌س له کوژراوه‌کان منداڵ بوون.
شایانی باسه عه‌مه‌لیاتی نیزامیی ڕووسیه له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌کانی حه‌وتووی ڕابردوو له‌لایه‌ن سه‌نای ڕووسیه‌وه تاوتوێ کراو، ئیزنی ئه‌م بڕیاره به ولادیمیر پوتین، سه‌رۆک کۆماری ڕووسیه درا.
ڕووسیه‌ش دوای ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌نا یه‌که‌م هێرشی خۆی بۆ سه‌ر داعش ده‌ست کێرد.