نرخی ئاو له ئێران جارێکی دیکه‌ش گران ده‌بێ.
قایمقامی وه‌زاره‌تی وزه وێڕای پشتڕاست‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه ده‌ڵی پێشنیاری وه‌زاره‌تی وزه بۆ گرانکردنی نرخی ئاو له شووڕای ئابووریی وڵات‌دا په‌سند کراوه.
سه‌تار مه‌حموودی، قایمقامی وه‌زیری وزه ده‌ڵێ ئه‌و زیادکردنه له ئێستادا هه‌ر نرخی ئاو ده‌گرێته‌وه‌و، جارێ نرخی به‌رق وه‌ک خۆی ده‌مێنێ.
ئه‌و کاربه‌ده‌سته‌ی ده‌وڵه‌ت ده‌ڵێ گرانبوونی نرخی ئاو زیاتر له‌سه‌ر ئه‌و که‌سانه ده‌که‌وێ برێکی زۆر ئاو به‌کار دێنن‌و ئه‌وانه‌ی ئاوی که‌م به‌کاردێنن، له‌سه‌ر ئه‌وان زۆر ناکه‌وێ. قایمقامی وه‌زیری وزه دوو ڕۆژ له‌وه پێش گوتبووی که وه‌زاره‌تی وزه به ته‌ما بوو نرخی ئاو سه‌دا ٢٠ به‌رز بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له شووڕای ئابووریی وڵات‌دا په‌سند کراوه، که‌مێک که‌متر له‌وه‌نده‌یه.
کاربه‌ده‌ستانی ئێران ده‌كێن به‌کارهێنانی ئاو له ئێران له سنووری قه‌یران لای داوه‌و ئاستی هه‌لێنجانی ئاو‌و به‌کارهێنانی له ئێران ئه‌وه‌نده زۆره که به کاره‌سات ناوی ده‌به‌ن، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ش‌دا گرانکردنی نرخی ئاو و بڕق فشارێکی زیاتر ده‌خاته سه‌ر خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی هه‌ژارو که‌م داهات.