کۆنگره‌ی ئه‌مریکا که زۆرینه‌ی له‌به‌ر ده‌ستی کۆماریخوازان دایه، گه‌ڵاڵه‌یه‌کی نوێی له به‌رده‌سته که کۆسپ ده‌خاته به‌ر ده‌م باڕاک ئۆباما بۆ ئازادکردنی به میلیارد دۆلار پووڵی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوی ئێران.
ئه‌و گه‌ڵاله‌یه که بڕیاره له‌م حهوتوویهداو له کۆبوونه‌وه‌ی ئاشکرای مه‌جلیسی نوێنه‌راندا بێته به‌ر باس، ده‌ڵی که ئێران ده‌بێ سه‌ره‌تا ٤٣ میلیارد‌و ٥٠٠ میلیۆن دۆلار بۆ قوربانیانی ئه‌مریکایی تێرۆریسمیی ئێران ببژێرێ که له‌لایه‌ن دادگاکانی ئه‌و وڵاته‌وه بڕیاریان له‌سه‌ر دراوه.
په‌سندبوونی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه باراک ئۆباما له به‌رده‌م هه‌ڵبژاردنێکی سه‌خت داده‌نێ. ئه‌و یا ده‌بێ به که‌لکوه‌رگرتن له ده‌سه‌ڵاته‌کانی خۆی ئه‌و بڕیاره پشتگوێ بخا‌و فه‌رمانی ئازادکردنی ١٥٠ میلیارد دۆلار پووڵه‌که‌ی ئێران بدا، یان ئه‌وه‌ی که تاران ناچار بکا بۆ بژاردنی ئه‌و جه‌ریمه‌یه به قوربانیانی تێرۆره‌کانی ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌مریکادا بکه‌وێته دانوستانه‌وه.
ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه که له ژێر ناوی ” قانوونی عه‌داڵه‌ت بۆ قوربانیانی تێرۆریسمی ئێران” به کۆنگره‌ی ئه‌مریکا دراوه، دوابه‌دوای شکایه‌تی ده‌یان که‌س له بنه‌ماڵه‌کانی قوربانیی تێرۆریسمی ئێران ئاماده کراوه. ئه‌وان ده‌ڵێن پێش ئه‌وه‌ی ئێران پووڵه بلۆکه‌کراوه‌کانی پێبدرێته‌وه، ده‌بێ له پێشدا جه‌ریمه‌کانی ئه‌وان بدرێ، چونکی دوایه ئێران ئاوڕ له‌و په‌روه‌ندانه ناداته‌وه‌و که‌سیش ده‌ستی به هیچ به‌ند نامێنێ.
شایانی باسه ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه له ئێستادا پشتیوانیی 75 ئه‌ندامی کۆنگره‌ی له‌گه‌ڵه‌و له ئێستادا ڕوون نییه لایه‌نگرانی ئه‌و گه‌ڵاڵه‌یه بتوانن زۆرایه‌تیی پێویست بۆ ڕێگرتن له ڤێتۆکرانی له‌لایه‌ن سهرکۆماوهوه وه‌ده‌ست بێنن.