٥ ساڵ دوای پێدانی یارانه‌ی نه‌غدی به خه‌ڵکی ئێران توانای کڕینی بنه‌ماڵه‌کان له‌و وڵاته سه‌دی ٢٠ له که‌می داوه.
٥ ساڵ له‌وه پێش پێدانی مانگانه ٤٥ هه‌زارو ٥٠٠ تمه‌ن یارانه به خه‌ڵک ئه‌ویش له بنه‌ماڵه‌یه‌کی ٥-٦ که‌سی‌دا زۆر که‌سی دڵخۆش کرد، خه‌ڵکێکی زۆر پێیان وابوو به‌وه ئاستی ژیان‌و خۆشبژیویی ئه‌وان ده‌چێته سه‌رێ‌و گوزه‌رانێکی ئاسووده‌تریان ده‌بێ، به‌ڵام هاوکێشه ئابوورییه‌کان شتێکی دیکه بوون.
کارناسانی ئابووری ده‌ڵێن له‌ماوه‌ی 5 ساڵی رابردوودا له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیی پێدانی یارانه‌ی نه‌غدی نرخی کاڵاو شمه‌ک‌و که‌لوپه‌له‌کانیش له بازاردا چۆته سه‌رێ‌و ئه‌و به‌رده‌وامییه له گرانبوونی کاڵان بووه‌ته هۆی دابه‌زینی توانای کڕینی خه‌ڵک. به‌و پێیه‌ش ٥ ساڵ دوای پێدانی یارانه‌ی نه‌غدی نه‌ک هه‌ر ئاستی خۆشبژیوی‌و گوزه‌رانی خه‌ڵک باشتر نه‌بوه، به‌ڵام خه‌ڵک هه‌ژارترو چاو له‌ده‌ستتر له‌و کاته‌ن که هێشتا ئامانجدارکردنی یارانه‌کان نه‌چووبووه قۆناغی جێبه‌جێکردنه‌وه.
کارناسانی به‌شی خۆراک‌و ته‌ندروستیش ده‌لێن له ماوه‌ی ٥ ساڵی ڕابردوودا به‌هۆی ده‌سته‌نگی‌و دابه‌زینی توانای کڕینی خه‌ڵک، هه‌ندی خۆراکی گرینگی وه‌ک شیر، گۆشت‌و برینج که‌متر له سفره‌کانی خه‌ڵک، به تایبه‌ت خه‌ڵکی بێ ده‌ره‌تان‌و که‌م‌داهات‌دا ده‌بیندرێن.