له کۆبوونه‌وه‌یه‌کدا له‌به‌رده‌م پاڕڵمانی ئورووپا سیاسه‌ته‌کانی کۆماری ئیسلامی مه‌حکووم کرا.
رۆژی سێشهمه، ٧ی ڕه‌زبه‌ر (٢٩ی سێپتا‌مبر) کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسیی ئوروپایی‌و ئێرانییانی دانیشتووی بلژیک به مه‌به‌ستی مه‌حکومکردنی کۆماری ئیسلامی‌و پشتیوانی له زیندانیانی سیاسی‌و مه‌ده‌نی له به‌رده‌م پاڕلمانی ئورووپا کۆبوونه‌وه.
له‌م خۆپێشاندانه‌دا کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی سیاسی‌و چالاکی سندیکایی به‌شدارییان کرد‌و وتاریان پێشکه‌ش کرد.
ئیزابێل دوورانت، جێگری پێشووی سه‌رۆکی پارلمانی ئورووپا‌و نوێنه‌ر له پاڕلمانی بژیک؛ باربارا لۆخبیلێر نوێنه‌رو جێگری سه‌رۆکی کومیته‌ی مافی مرۆڤی پاڕلمانی ئوروپا،؛ ئانا گۆمێژ، نوێنه‌ری پارلمانی ئورووپا؛ ژان ماری روگ، نوینه‌ری رێکخراوی جیهانی مافی مرۆڤ له ئوروپا؛ فلیپ وان نیک، نوێنه‌ری رێکخراوی لێبووردنی نێونه‌ته‌وه‌یی؛ کاوه ئاهه‌نگه‌ری، نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپا‌و چه‌ند که‌سایه‌تییه‌کی سیاسیی ئێرانی به‌ناوی حیزب‌و ڕێکخراوه‌کانیان له‌و کۆبوونه‌ویه‌دا وتاریان پێشکه‌ش کرد.
هه‌موو به‌شداران وێڕای ئاماژه به دۆخی زۆر خراپی مافی مرۆڤ به گشتی‌و زیندانیانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران‌دا، ته‌ئکیدیان له سه‌ر پێویستیی گرینگی‌دان به که‌یسی مافی مرۆڤ له لایه‌ن ئوروپاییه‌کان کرده‌وه.
ئیزابێل دورانت له وتاره‌که‌یدا گوتی: کۆماری ئیسلامیی ئێران ده‌بێ باش بزانێ ڕێککه‌وتنی ناو‌کی به مانای له‌بیرکردنی مافی مرۆڤ له ئێران نیه. ئه‌و وێڕای یاد له شاهرۆخ زه‌مانی که به گوێره‌ی هه‌واڵی بڵاوبۆوه له زیندانی رجایی شهر که‌ره‌ج به هۆی جه‌ڵته گیانی له ده‌ست داوه، ئاماژه‌ی به وه‌زعیه‌تی زیندانیانی سیاسیی کورد له ئێران‌دا کرد‌و به که‌یسی تایبه‌تی نێوبردن.
کاوه ئاهه‌نگه‌ری نوێنه‌ری حیزبی دێموکڕاتی کوردستان بۆ کاروباری یه‌کیه‌تیی ئورووپاش له وتاره‌که‌یدا باسی له‌وه کرد که ئێمه لێره له به‌رده‌م پاڕلمانی ئورووپا کۆبووینه‌ته‌وه چوونکه پێمان وایه یه‌کیه‌تیی ئورووپا‌و نوێنه‌رانی پاڕلمانی ئورووپا ده‌توان یارمه‌تیده‌ری که‌یسی مافی مرۆڤ له ئێران بن، وڵاتانی ئوروپایی وێڕای ته‌ئکید له سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان، جێی خۆیه‌تی که له دانووستانه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئێران‌دا گرینگی به دۆخی مافی مرۆڤ له ئێران بدهنو بله پێناو به‌رژه‌وه‌ندی ئابووریدا مافی مرۆڤ‌و به‌ها دێموکراتیکه‌کان فه‌رامۆش نه‌که‌ن.
ئاهه‌نگه‌ری له درێژه‌ی وتاره‌که‌یدا، وێڕای مه‌حکومکردنی ئێعدامی شه‌هیدان مه‌نسور ئاروهندو بێهروز ئاڵخانی؛ دوو زیندانیی سیاسیی کورد که له ماوه‌ی چه‌ند مانگی ڕابردوودا به بڕیاری ده‌زگای قه‌زایی ڕێژیم ئێعدام کران، داوای له ئه‌ندامانی پاڕلمانی ئورووپا کرد که ئاوڕ له دۆخی محه‌ممه‌د صدیق کبودوند، مه‌سعود و خوسره‌و کوردپور، که‌ماڵ شه‌ریفی، عه‌دنان حهسهنپوورو دهیانو سه‌دان زیندانی سیاسی‌و مهدهنیو رۆژنامه‌نووسی کورد بده‌نه‌وه که ئێستا له نێو زیندانه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا به‌ند کراون.