ده‌ستێوه‌ردانی ئێران له کاروباری ناوچه به‌رده‌وامه‌و به‌له‌مێکی دیکه‌ی ئێران پڕ چه‌ک‌و ته‌قه‌مه‌نی له‌لایه‌ن هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ڕه‌بی ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئه‌لعه‌ره‌بییه ئه‌و به‌له‌مه له باشووری ڕۆژهه‌كاری شاری ” سۆلاله”ی وڵاتی عومان‌و له ده‌ریای عه‌ڕه‌ب‌دا ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه‌و ١٤ که‌سی نێو به‌له‌مه‌که‌ش که هه‌موو ئێرانی بوون، ده‌ستبه‌سه‌ر کراون.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته دوای ڕاگرتن‌و پشکنینی به‌له‌مه‌که ٤٥ خۆمپاره‌ی BGM، ١٥ مووشه‌کی دژه تانک، ١٥ باتریی ده‌زگاکانی خۆمپاره‌هاوێژ که بۆ گڕووپه توندڕه‌وه عه‌ڕه‌به‌کان به‌ڕێ ده‌کرام ده‌ستیان به‌سه‌ردا گیراوه.
هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ڕه‌بی ده‌ڵێن ئه‌و ١٤ ئێرانییه‌ی گرتوویانن هه‌موو سه‌ر به هێزه نیزامییه‌کانی رێژیمن‌و، خاوه‌نی به‌له‌مه‌که‌ش ئێرانییه‌کی دیکه‌یه به‌ناوی جان محه‌مه‌ممه‌دی حوت.
شایانی باسه هێزه‌کانی هاوپه‌یمانی عه‌ڕه‌بی بۆ به‌رگیری که قاچاغی چه‌کوچۆڵ بۆ حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن چاوه‌دێریی توندیان خستۆته ڕێگا ده‌ریاییه‌کانی یه‌مه‌ن‌و ڕێ له ناردنی چه‌کوچۆڵ‌و ته‌قه‌مه‌نی به حوسییه‌کانی یه‌مه‌ن ده‌گرن.