عه‌لی خامنه‌یی ده‌ڵێ عه‌ڕه‌بستان ده‌بێ چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی توند‌و کاردانه‌وه‌ی شێلگیرانه‌ی ئێران بێ.
عه‌لی خامنه‌یی، ڕێبه‌ری رێژیمی ئیسلامیی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی له عه‌ڕه‌بستانی سعوودی کرد که بێتوو بزانن حاجییه ئێرانییه‌کان بێ‌ڕێزییان پێکراوه، یان ئه‌و وڵاته له ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌رک‌و به‌رپرسایه‌تیی گواستنه‌وه‌ی ته‌رمی کوژراوه‌کانی مه‌نا بۆ ئێران که‌مته‌رخه‌مییان نواندوه، ده‌بێ چاوه‌ڕوانی کاردانه‌وه‌ی توندی ئێران بن.
عه‌لی خامنه‌یی ڕوو به کاربه‌ده‌ستانی عه‌ڕه‌بستان گوتی: ده‌ستی ئێران زۆر له‌وه ئاوه‌ڵاتره‌و، ئیمکاناتی زۆر له‌وه زیاتره‌و؛ ئه‌گه‌ر ئێران بیه‌وێ وه‌ڵامی هه‌ندێ لایه‌نی “موزی”و جاڕزکه‌ر بداته‌وه، کاردانه‌وه‌ی توندی ده‌بێ‌و دۆخه‌که له‌و لایه‌نانه تێک ده‌دا.
ڕێبه‌ری ڕێژیمی ئێران ئیدیعای ئه‌وه‌ی کردوه که هه‌زاران که‌س له ڕووداوه‌که‌ی مه‌نادا گیانیان له ده‌ست داوه که چه‌ند سه‌د که‌سیان ئێرانی بوون‌و ئێستاش ژماره‌ی وردی کوژراوانی ئێران له‌و ڕووداوه‌دا ڕوون نییه.
چاوه‌دێرانی سیاسی ده‌ڵێن هۆکاری هه‌ڵوێستی توندی خامنه‌یی ئاشکرابوونی گیران یان بێ‌سه‌رو شوێن‌بوونی کۆمه‌ڵێک به‌رپرسی ده‌فته‌ری خامنه‌یی‌و فه‌رمانده‌کانی سپای پاسدارانه که له ڕووداوه‌که‌ی مه‌نادا بزر بوون‌و که‌س پێیان نازانێ.
هه‌واڵده‌ریی ” ته‌سنیم”، سه‌ر به سپای پاسدارانیش جیا له غه‌زنه‌فه‌ر ڕوکنابادی، باڵوێزی پێشووی ئێران له لوبنان، ناوی چه‌ند کاربه‌ده‌ستی پایه‌به‌رزی ڕێژیمی ئاشکرا کردوه که له ئیستادا که له کاروانی حه‌جی ئه‌مساڵدا له‌گه‌ڵ بوون‌و دوای ڕووداوه‌کی مه‌نا دیار نه‌ماون؛ وه‌ک: عه‌لی ئه‌سغه‌ر فولادگه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی توێژینه‌وه ستراتیژیکییه‌کانی سپای پاسداران، حه‌سه‌ن دانش، فوئاد مه‌شغه‌ڵی، عه‌ممار ئه‌نساری‌و حه‌سه‌ن میرحه‌سه‌نی که سور به نووسینگه‌ی خامنه‌یی‌و له نیزیکانی ئه‌ون.
ده‌وڵه‌تی عه‌ڕه‌بستان ده‌ڵێ له ڕووداوه‌که‌ی مه‌نا سا ٧٦٩ که‌س کوژراون‌و ئێران ده‌ڵێ ٢٣٩ که‌س له کوژراوه‌کانی مه‌نا ئێرانین‌و ٢٤١ که‌سیش تا ئێستا هه‌ر بێ‌سه‌رو شوێنن.