دایک‌و کچێکی ئێرانی به بڕیاری دادگایه‌کی ویلایه‌تی سلانگوری مالیزی به تاوانی قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پا.
دادگای به‌رزی ویلایه‌تی سلانگور له شاری ” شاعاله‌م”ی مالێزی، دۆینێ چوارشه‌ممه، ٨ ی ڕه‌زبه‌ر دایک‌و کچێکی ئێرانیی دوای 3 ساڵ به‌ندکرانیان دادگایی کرد‌و ئه‌وانی به تاوانی پێبوونی دوو کیلۆ و نیو مادده‌ی هۆشبه‌ری ” مێتامێفتامین” مه‌حکوم به ئیعدام کرد. ئه‌و دوو که‌سه ساڵی ٩١ دوای چوونه‌ده‌رێیان له فڕۆکه‌خانه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کوالالامپوور ده‌ستبه‌سه‌ر کران‌و تا ئێستاش له زینداندا به‌ند کراون.
سه‌پاندنی سزای ئێعدام به‌سه‌ر ئه‌و دوو ئێرانییه له حاڵێک دایه که هه‌ر ئێستا زیاتر له ٢٢٧ ئێرانی له وڵاتی مالێزی به تاوانی قاچاغی مادده‌ی هۆشبه‌ر گیراون که زیاتر له ٧٧ که‌سیان حوکمی ئێعدام‌یان به‌سه‌ر دا سه‌پاوه.
ڕاپۆرته مه‌یدانییه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که بانده‌کانی مافیای ماده‌ی هۆشبه‌ر له ئێران‌و مالێزی به هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن‌و پێدانی پێشنیاری سه‌فه‌ری به‌خۆڕایی له بری هه‌ڵگرتنی بارێکی تیجاری خه‌ڵکی له دا‌و ده‌خه‌ن.
له وڵاتی ماڵیزی پێبوونی زیاتر له 5 گه‌ڕه‌م مادده‌ی هۆشبه‌ر حوکمی ئێعدامی هه‌یه‌و بڕه‌کانی که‌متر له‌وه‌ش زیندانیی درێژخایه‌نی به‌دواوه‌یه، به‌پێی ئه‌و قانوونه‌ش له ئێستادا زیاتر له ٧٠ پیاو ٧ ژنی ئێرانی له زیندانه‌کانی مالێزی‌دا سزای ئێعدام‌یان به‌سه‌ردا سه‌پاوه‌و چاوه‌ڕوانی جێبه‌جێکردنی حوکمی ئێعدام‌یان ده‌که‌ن.