حكومەتی ئێران تا ئێستا رەزامەندی دەرنەبڕیوە كە قوربانییانی رووداوەكەی مەنای مەككە لە سعودیە بەخاك بسپێرن.
ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، بریكاری وەزارەتی دەرەوەی ئێران بۆ كاروباری عەڕەبیو ئەفریقا بە میدیاکانی ئێرانی ڕاگەیاند کە ڕاستە زۆربەی دەوڵەتان لەگەڵ عەڕەبستان رێك كەوتوون كە قوربانییەكانیان لەو وڵاتە بەخاك بسپێرن، بەڵام كۆماری ئیسلامی ئێران تا ئێستا نە رەزامەندیی بنەماڵەی قوربانیەكانی وەرگرتوە، نە دەوڵەتیش لە بەرژەوەندی خۆیدا دەبینێ كە قوربانییەكانیان لە مەككە بە خاك بسپێرن.
بە گوێرەی دواین ئامارەكان، تا ئێستا ژمارەی قوربانیانی ئێرانی لە رووداوەكەی مەنای مەككەدا گەیشتۆتە ٢٢٦ كەس، هەروەها ٢٧ كەس بریندار بوونو ٢٤٨ كەسیش تائێستا بێسەروشوێنن.