لە ناوچە سنوورییەکانی ڕۆژھەڵاتو باشووری کوردستان لاوێکی کورد لە کاتی گەڕانەوە لە باشووری کوردستان بۆ شاری بانە کەوتە سەر مینە چێنراوەکانی رێژیمی ئێرانو گیانی لە دەست دا.
بەگوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە کوردکاناڵ وەحید ڕەحمانی، تەمەن ٣٢ ساڵ لە کاتی گەڕانەوەی لە کوردستانی باشوور بۆ شاری بانە لە نزیک سنووری “ھەنگەژاڵ”ی شاری بانە کەوتۆتە سەر مین.
وەحید ڕەحمانی بە مەبەستی کرێکاریو دابینکردنی بژێوی ژیانی ڕووی لە کوردستانی باشوور کردبوو، ئەو خێزاندار و باوکی منداڵێک بووە.
ناوبراو ویستوویەتی لە رێگەی خاڵی سنووری ھەنگەژاڵەوە سەردانی ماڵی خۆیان بکاتەوە کە تووشی ئەو ڕووداوە ھاتووەو دەستبەجێ گیانی لەدەست داوە.
لە سەردەمی شەڕی ئێرانو عێڕاقو هەروەها شەڕ لە کوردستاندا زیاتر لە ١٦ میلیۆن مین لە کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، ورمێو سنە چێندرانو،
ئەگەرچی بەرپرسانی ئێرانی ئیدیعا دەکەن کە زۆربەی ناوچەکانی کوردستان لە مینی چێنراو پاککراوەتەوە بەڵام تەقینەوەی مین، نەتەنیا لە سەر سنوورەکان، بەڵکوو لە قووڵایی خاکی رۆژهەڵاتی کوردستانیش، ساڵانە دەیان کوژراو و برینداری لێ دەکەوێتەوە.