عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان له کاردانه‌وه‌ی به قسه‌کانی حه‌سه‌ن ڕوحانی له کۆڕی گشتیی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا گوتی ئێران شه‌ریک‌و هاوبه‌شی کوده‌تای حوسییه‌کان له یهمهنو شه‌ڕو کوشتاره له سووریه.
عادڵ ئه‌لجوبه‌یر گوتی ئێران هه‌ر نابێ له ڕووی هه‌ڵبێ باس له سه‌قامگیریی ئاشتی‌و چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه بکا، چونکی هه‌موو لایه‌ک ده‌زانێ هۆکاری ماڵوێرانی خهڵکو کاولکارییه‌کان له سووریه بۆ خۆیه‌تی.
عادڵ ئه‌لجوبه‌یر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عه‌ڕه‌بستان له درێژه‌ی قسه‌کانیدا به ئاماژه به ڕووداوه تڕاژیدییهکهی مه‌نا له ڕێوڕه‌سمی حه‌جی ئه‌مساڵدا گوتی: تاران وه‌ک هه‌میشه ده‌یه‌وێ له کارهساتو رووداوێکی ماته‌مینی که بۆ زیاره‌تکه‌رانی ماڵی خوا له مه‌ککه ڕووی دا، که‌لکی سیاسیی نابه‌جێ وه‌رگرێ. ئه‌و گوتی بهدواداچوونو لێکۆڵینهوهوهکان له‌و ڕووداوه به‌رده‌وامه‌و له ڕۆژانی داهاتوودا ئاشکرا ده‌بێ که چی ڕووی داوه.
به‌پێی دوایین هه‌واڵه‌کان له‌سه‌ر ژماره‌ی قوربانیانی ئێرانی له ڕووداوه‌که‌ی مه‌نادا باس له‌وه ده‌کڕێ که ژماره‌ی کوژراوانو برینداران بۆ ٢٨٨ که‌س زیادی کردوه‌و ٢٤٨ که‌سیش تا ئێستا بێسه‌روشوێنن.