محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵلاهی، زیندانیی سیاسیی کوردی خه‌ڵکی بۆکان که بۆ زیندانی ته‌به‌س دوورخراوه‌ته‌وه، بۆ زیندانی ناوندیی بیرجه‌ند گواستراوه‌ته‌وه.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵلاهی، زیندانیی سیاسیی کورد له دوو ساڵ له‌وه پێشه‌وه بۆ زیندانی شاری ته‌به‌س دوورخرابۆوه. ئه‌و گه‌لاوێژی هاوینی ئه‌مساڵ داوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی بۆکان، شاره‌که‌ی خۆی کردبوو، به‌ڵما کاتێک داواکه‌ی بێوه‌ڵام مایه‌وه مانی له خواردن گرت که دواتر پێی ڕاگه‌یه‌ندرا ئه‌گه‌ر کۆتایی به مانگرتنه‌که‌ی بێنێ داواکه‌ی جێبه‌جێ ده‌کرێ.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵلاهی حه‌تووی ڕابردوو له پێوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فوونیدا رایگه‌یاند که به‌رپرسانی زیندانی ته‌به‌س درۆیان له‌گه‌ڵ کردوه‌و ته‌نانه‌ت داوای چه‌ند ڕۆژ مهرهخهسییهکهشی ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه، بۆیه‌ش دیسانه‌که مان ده‌گرێته‌وه.
هاوبه‌ندییه‌کی ئه‌و ده‌ڵێ هێزه ئه‌منیه‌تییه‌کانی زیندان سه‌عات ٤ ی به‌یانیی ڕۆژی سێشه‌ممه ڕژاونه‌ته به‌ندو محه‌ممه‌دئه‌مین عهبدوڵلاهییان به لێدان‌و به زه‌بری زۆر بۆ زیندانی ناوه‌ندیی بیرجه‌ند گواسته‌وه، ئه‌ویش له حاڵێکدا که ناوبراو دوو ڕۆژ بوو مانی له خواردن گرتبوو.
محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵلاهی پاییزی ساڵی ٨٤ له لایه‌ن هێزه‌کانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌سبه‌سه‌رو دوای ١٥ مانگ ناڕوونیی چاره‌نووسی له دادگای شۆڕشی شاری مه‌هاباد به تۆمه‌تی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ خودا دادگایی کرا. ناوبراو له دادگا تۆمه‌تی پێوه‌ندیی هه‌بوونی به حیزبێکی کوردیی دژبه‌ری کۆماری ئیسلامی‌و ته‌بلیغ له دژی نیزامی درایه پاڵوسزای ١٨ ساڵ زیندان‌و دوورخرانه‌وه بۆ زیندانیی تهبهست به‌سه‌ردا سه‌پا.
شایانی باسه شاری بیرجه‌ند ناوه‌ندی پارێزگای خوراسانی باشوور له ڕۆژهه‌ڵاتی ئێرانه‌و زیاتر له ١٨٠٠ کیلۆمێتر له بۆکان، شاری شوێنی ژیانی بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دئه‌مین عه‌بدوڵلاهی دووره.