ڕاوێژکاری باڵای وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریکا له به‌شی پێوه‌ندییه ستراتیژیکییه‌کان ده‌ڵێ ئێمه له‌گه‌ڵ ڕووسیهو ئێران بۆ چاره‌سه‌ری قه‌یرانی سووریه داوستانمان ده‌بێ. ماری هارف ده‌ڵێ پرسی پێشێل‌کرانی مافی مرۆڤ له ئێرانیش پشتگوێ ناخه‌ین، بۆیه فشاره‌کانمان له‌سه‌ر کۆماری ئیسلامی له‌و پێوه‌ندییه‌دا به‌رده‌وام ده‌بن.
ناوبراو له وتووێژ له‌گه‌ڵ ڕادیۆ فه‌ردادا گوتی: ئێمه له مێژه ڕامانگه‌یاندوه ئاماده‌ی هاوکاری له‌گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێکن له سووریه قسه‌ی بڕوا‌و، بیه‌وێ له ڕێگه‌ی وازپێهێنان به به‌شار ئه‌سه‌دو له نێوبردنی گڕووپی ئیسلامیی داعش داهاتوویه‌کی دیکه بۆ سووریه‌و خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته بنیات بنرێ.
ئه‌و گوتی نایشارینه‌وه که ئێران‌و ڕووسیه دوو وڵاتی ده‌ستڕۆیشتوو له سووریه‌ن، به‌ڵام ئێمه له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ سووریه‌دا پڕهنسیپو بنه‌ماکانی خۆمان ڕه‌چاو ده‌که‌ین، به‌و مانایه که به‌شار ئه‌سه‌د ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات بکێشتنهوه، شه‌ڕ له دژی داعش ده‌بێ به‌رده‌وام بێ‌و گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات له سووریه ده‌بێ به جۆرێک بێ که به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خه‌ڵکی ئه‌و وڵاته دابین بکا.
ماری هارف له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌کان بۆ ئاساییکردنه‌وه‌ی پێوه‌ندییه‌کانی ئه‌مریکا له‌گه‌ڵ ئێران‌و کاریگه‌ریی له‌سه‌ر پرسی مافی مرۆڤ له ئێران گوتی: ئێمه له فشارهێنان بۆ سه‌ر رێژیمی ئیسلامیی ئێران سه‌باره‌ت به پشتیوانی‌یان له حیزبوڵلاو رێکخراوه تێرۆریستییه‌کانی دیکه به‌رده‌وام ده‌بین؛ به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێستا ده‌رگای وتووێژ‌و دانوستان بۆ ئێمه کراوه‌یه‌و سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکاش له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه که بوونی دیپلۆماسی له نه‌بوونه‌که‌ی باشتره.