نه‌خۆشیی “ویروسی ڕه‌ژوو” مه‌ترسیی له‌سه‌ر یه‌ک میلیۆن‌و ٤٠٠ هه‌زار هێکتار له دارستانه‌کانی بناری زاگڕۆس دروست کردوه، به جۆرێک که به‌شێک له‌وان به ته‌واوی ویشک بوون‌و ئه‌وی دیکه‌ش خه‌ریکه ویشک ده‌بێ.
کارناسانی ژینگه ده‌ڵێن نیزیک به 6 ساڵه ئه‌و ئافه‌ته به‌ربۆته گیانی داربه‌ڕووه‌کانی زاگڕۆسو هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن له هه‌ندێک شوێن وه‌ک دارستانه‌کانی گه‌یلانی ڕۆژاوا ئه‌و ویشکبوونهی داربه‌ڕووه‌کان له سه‌دی ٤٠ ی سه‌رجه‌م ڕووبه‌ری دارستانه‌کانی ئه‌و شاره تێپه‌ڕیوه.
دارستانه‌کانی زاگڕۆس به ڕووبه‌ری شه‌ش میلیۆن هێکتار نیزیک به نیوه‌ی هه‌موو دارستانه‌کانی ئێرانه.
شێخ وه‌یسی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی سه‌رچاوه سروشتییه‌کانی پارێزگای کرماشان ده‌ڵێ پارێزگای کرماشان نیزیک به ٥٢٧ هه‌زار هێکتار دارستانی هه‌یه که نیزیک به ١٥٠ هه‌زار هێکتار له‌و ڕووبه‌ره له نێوان سه‌دی 5 تا سه‌دی ٤٠ ” ویرووسی ڕه‌ژوو” لێی داوه؛ به‌ڵام به وردی ده‌کرێ بگوترێ سه‌دی ١٥ ی ویشک بوون.
شایانی باسه به‌هۆی به‌ربڵاویی مه‌ترسیی نهمانو فه‌وتانی دارستانه‌کانی زاگڕۆس کۆمه‌ڵێک له ژینگه‌پارێزان ڕۆژی 7 ی خاکه‌لێوه‌یان به ناوی ” ڕۆژی ڕێزگرتن له داربه‌ڕووه‌کانی زاگڕۆس” کردوه.