نوێترین ئاماری کۆمیساریای به‌رزی په‌نابه‌ران سه‌ر به ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ له ساڵی ٢٠١٥ ی ئێستادا زیاتر له نیو میلیۆن که‌س به تێپه‌ڕین له ئاوه‌کانی مه‌دیته‌رانه خۆیان گه‌یاندۆته خاکی ئورووپا.
کۆمیساریای به‌رزی ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان بۆ کاروباری په‌نابه‌ران هه‌روه‌ها ڕایه‌گه‌یاند که ٢٩٨٠ که‌س له‌و کۆچبه‌رانه له کاتی په‌ڕینه‌وه له ئاوه‌کانی مه‌دیته‌رانه‌دا خنکاون‌و؛ هه‌روه‌ها سه‌دی ٥٤ ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ش خه‌ڵكی وڵاتی شهرلێدراوی سووریه‌ن.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان ده‌ڵێ جیهان له ئێستادا تووشت گه‌وره‌ترین قه‌یرانی په‌نابه‌ران له دوای شه‌ڕی دووهه‌می جیهانی بۆته‌وه‌و؛ ژماره‌ی ئاواره‌کانی شه‌ڕ له ٦٠ ساڵی رابردوودا قه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی ئێستا‌و به‌و به‌ربڵاوییه نه‌بوه.
ڕێکخراوی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان پێشتریش رایگه‌یاندبوو که به‌پێی به‌راوردی کارناسانی ئه‌و رێکخراوه‌یه وای بۆ ده‌چێ که تا کۆتایی ئه‌مساڵ ٨٥٠ هه‌زار په‌ناخوازی دیکه ڕوو له ئورووپا بکه‌ن. ئه‌و ڕێکخراوه‌یه ده‌ڵێ هه‌ر نه‌بێ له ماوه‌ی سێ مانگی داهاتوودا نیزیک به ٤٠٠ هه‌زار که‌سی دیکه‌ش خۆیان ده‌گه‌یه‌ننه وڵاتانی ئورووپا.