کاربه‌ده‌دستانی سووریه ده‌ڵێن نیزامی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی کانتۆنه‌کانی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ر له خۆراوای کوردستان بێ ئیعتبارن.
به‌پێی ڕاپۆرتی سه‌رچاوه‌کانی هه‌واڵ له خۆراوای کوردستان کاربه‌ده‌ستانی رێژیمی سووریه‌و یه‌ک له‌وان به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی پارێزگای ” حه‌سه‌که” ڕایگه‌یاندوه که سیستمی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ی کانتۆنه‌کان له ڕوی قانونییه‌وه ئێعتباریان نییه. کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی سووریه مامۆستای قوتابخانه‌و خوێندنگه‌کانیان وریا کردۆته‌وه که له وانه‌گوتنه‌وه له قوتابخانه‌کانی کانتۆنه‌کان خۆ به‌دوور بگرن.
نیزامی په‌روه‌رده‌ی کانتۆنه‌کان له خۆراوای کوردستان له سه‌ر بنه‌مای فره زمانییهو له‌ودا جیا له زمانی کوردی‌و عه‌ره‌بی، پێشنیاری خوێندن به زمانه‌کانی ئاشووری، تورکهمهنیو سێریانیش کراوه.
کاربه‌ده‌ستانی ڕێژیمی سووریه له حاڵێکدا ده‌ڵێن سیستمی خوێندن‌و په‌روه‌رده له کانتۆنه‌کان بێ ئێعتباره، که پێشتریش حیزبه‌کانی ئه‌ندام له به‌ره‌ی نیشتمانیی کوردی سووریه‌ش ئه‌و نیزامی خوێندن‌و په‌روه‌رده‌ییان بردبۆ ژێر پرسیار. هه‌ڵبه‌ت ئه‌وان ڕه‌خنه‌یان له نێوه‌ڕۆکی سیستمه‌که هه‌یه، نه‌ک پێکهاته‌که‌ی.
حیزبه‌کانی ئه‌ندام که له به‌ره‌ی نیشتمانی ده‌ڵێن ئه‌و نیزامه‌ی خوێندن‌و په‌روه‌رده له کانتۆنه‌کان له سه‌ر بنه‌مای ئایدۆلۆژی‌و ئینتیمای فیکریی پارتی کرێکارانی کوردستان، پ ک ک داڕێژراوه.