کاسبکارێکی دیکه‌ی کورد له ناوچه‌ی سه‌رده‌شت به ته‌قه‌ی هێزه‌کانی ڕێژیم بریندار بوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی په‌یامنێری کوردستان‌و کورد شه‌وی دووشه‌ممه له سه‌ر سێشه‌ممه، ٧ی ڕه‌زبه‌ر کاسبکارێکی کورد به ناوی عه‌زیز ئیسماعیلی، کوڕی حوسین خه‌ڵکی دۆڵه‌گه‌رمێ که به ماشێن له بانه ڕا بۆ سه‌رده‌شت ده‌گه‌ڕاوه، له گوندی به‌رده‌ڕه‌ش که‌تۆته به‌ر ده‌ستڕێژی هێزه‌کانی ڕێژیم‌و بریندار بووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته هێزه‌کانی ڕێژیم ماشێنی ناوبراویان به تۆمه‌تی پێبوونی کاڵاو شمه‌کی قاچاغ داوه‌ته به‌ر ده‌سرێژ، ئه‌وه له حاڵێک دایه که ناوبراو هه‌ر باری قاچاغ یان نا قاچاغی پێ نه‌بوه، جیا له‌وه‌ی که ئه‌و کاره‌ی هێزه‌کانی رێژیم به قانوونی خودی ریژیمیش ناقانونی بووه.
عه‌زیز ئیسماعیلی که له‌و ڕووداوه‌دا چه‌ند گولله‌ی به‌ر پشتی که‌وتوه، بۆ نه‌خۆشخانه‌ی بانه گوازراوه‌ته‌وه‌و به‌هۆی سه‌ختیی برینه‌که‌ی به‌ڕێی نه‌خۆشخانه‌ی شاری سنه کراوه.
بەپێی ئامارەکانی ناوەندی هەواڵی کوردستان‌و کورد لە سەرەتای بەهاری ئەمساڵەوە تا ئێستا زیاتر لە 33 کاسبکاری کورد بە تەقەی هێزەکانی رێژیم لە ناوچە سنوورییەکانی کوردستان کوژراون‌و بریندار بوون.