گروپی کەژوانی ئەورازی مهاباد بۆ ڕێزگرتن له تێکوشهران و پارێزهرانی ژیان چالاکییەکی شاخەوانییان بەڕێوە برد.
ڕۆژی یەکشەممە، ١١ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی بەشێک لە شاخەوانانی گروپی شاخەوانیی ئەورزای مهاباد، بۆ ڕێزگرتن لە زەحمەت و ماندووبوونی دوکتۆر و کادرە پزیشکی و دەرمانییەکان چالاکییەکی شاخەوانیان بەڕێوبرد.
لەم چالاکییەدا، شاخەوانان گەشتێکیان بۆ بەرزایی شەش لووتکه بەڕێوەبرد، لە ئاوایی “بێنگوێن” بەرەو لووتکهکانی “مهیدان ئهستهڕ”، “سپی سهنگ”، “قهڵاتی شا”، “قەڵاتی هێڵمی”، “لهندی شێخان” و لووتکهی “جمێلان” بە هەڵگرتنی چەندین دروشم و تراکتی تایبەت بە ڕێزگرتن لە کارمەندانی تەندروستی چالاکییەکەیان بەڕێوە برد.
شایانی باسە، لەگەڵ بڵاوبوونەوە و تەشەنەسەندنی کۆرۆنا لە شارەکانی کوردستان کارمەندانی تەندروستی زۆرترین ئەرکیان لە ئەستۆدا بوو، لەگەڵ ئەوەی نەخۆشخانەکان و کادرە دەرمانییەکان لە شارەکانی کوردستان لەگەڵ کەمی پێداویستییەکانی تەندروستی بەرەوڕوو بوون و حکوومەتیش کەمتەرخەم بوو، بەڵام کارمەندانی تەندروستی کوردستان خۆبەخشانە و دڵسۆزانە و ماندوویی نەناسانە بەوپەڕی لەخۆبووردوویەوە ئەرکی خۆیان ڕاپەڕاند و لەم پێوەندییەدا زۆریان تووشی ڤایرۆسەکە بوون و گیانیان لەدەست دا.