ڕۆژی یەکشەممە ١٢ی جۆزەردان، سێ نووسەری کورد توانیان ببنە براوەی خولی نۆزدەهەمین و بیستەمینی خەڵاتی ”مێهرەگان” .
ڕۆمانی “گرەوی بەختی هەڵاڵە” بەرهەمی نووسەری خەڵکی شاری بانە، “عەتا نەهایی” کە لە لایەن ”ڕەزا کەریم مجاور” وەرگێڕداروەتە سەر زمانی فارسی لە بەشی “زمانی دایکی” وەک باشترین ڕۆمانی تایبەت هەڵبژێردرا و خەڵاتی ”مێهرەگانی ئەدەبی”ی بەدەست هێنا.
هەروەها لە لایەن لێژنەی ناوبژیوان بە زۆرینەی دەنگ یەکێک لە ڕۆمانەکانی نووسەر و توێژەری خەڵکی کرماشان ”فەرهاد حەیدەری گۆران”، بە ناوی ”کۆچی شامار” کە ڕۆمانێکە ژیانی کۆچەر و لێقەوماوێکی کورد دەگێڕێتەوە، وەک یەکێک لە باشترین ڕۆمانەکانی خەڵاتی ”مێهرەگان” هەڵبژێردرا.
هاوکات لە بەشی چیرۆکی درێژ و ڕۆماندا، ڕۆمانی ”ط” لە نووسینی ”زاهید بارخودا” نووسەری کورد، وەک دووەمین ڕۆمانی شیاوی ڕێزلێنان خەڵاتی میهرەگانی ئەدەبی پێ بەخشراوە.